له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌مجاره‌ى وڵاتى به‌ریتانیا ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى له‌هاوڵاتیانى موسڵمان ده‌بنه ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌ژوورى دووه‌م دا كه‌ژماره‌یان ده‌گاته 25 كه‌س.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا دا كه‌له‌رێكه‌وتى 4ى ئه‌م مانگه به‌رێوه‌چوو، له‌نێوان 89 ئه‌ندام له‌كه‌مینه‌كان دا 25 كه‌سى موسڵمان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه وده‌بنه ئه‌ندامى نوێى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته.
له‌حیزبى كرێكاران 18 ئه‌ندامى موسڵمان كورسیان به‌ده‌ست هێناوه، له‌حیزبى موحافزین موسڵمانان دوو كورسیان به‌ده‌ست هێناوه، یه‌ك كورسى له‌حیزبى دیموكراته لیبراڵییه‌كان، له‌نێو كاندیدانى سه‌ربه‌خۆ كه‌به‌رگریكارى غه‌ززه بوون 4 كه‌س له‌موسڵمانان سه‌ركه‌وتنیان هێناوه وچونه‌ته نیو په‌رله‌مانى به‌ریتانیا دا.
له‌هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانى ساڵى 2019 دا، 19 كاندیدى موسڵمان توانیانه بچنه نێو په‌رله‌مانى به‌ریتانى دا، و 15 كاندیدیش له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2017 دا.
له‌م هه‌ڵبژاردنه دا حیزبى كرێكارانى به‌ریتانى بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به به‌ده‌ست هێنانى 412 كورسى له‌په‌رله‌مان دا له‌سه‌رجه‌مى 650 كورسى.
ژماره‌ى موسڵمانان له‌وڵاتى به‌ریتانیا ده‌گاته نزیكه‌ى ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، یه‌كه‌مجاریشه ژماره‌ى كورسى موسڵمانان له‌نێو په‌رله‌مانى به‌ریتانیا دا بگاته ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه.