سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی دوای له لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد كه ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی سه‌ركه‌وتوو بوو له ڕێكخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به پارێزگای كه‌ركوكیشه‌وه، كه له‌ساڵی 2005ـه‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی تیایدا ئه‌نجام نه‌دراوه، چه‌ند جارێك وتوێژی سیاسی به سه‌رپه‌رشتی ئێمه له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ی كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكن، ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: له‌ئه‌نجامی وتوێژی نێوان لایه‌نه‌كان، گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی هێزه براوه‌كان له‌خۆ بگرێت، هه‌روه‌ها په‌ڕه‌یه‌كی ڕێككه‌وتنی سیاسی لێكه‌وته‌وه كه پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ته‌وه‌ره‌یه‌كی سیاسی، ئیداری، ڕۆشنبیری و ئابووری له‌خۆده‌گرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان، ئێمه بانگهێشتی ئه‌ندامانی براوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌ین كه یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 11ی ته‌ممووزی 2024، كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ له بینای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌نجام بده‌ن.
باسی له‌وه‌ش كردووه: هه‌روه‌ها داوا له هێزه سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هاوكار بن، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له وتوێژه سیاسییه‌كاندا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون و ته‌واو كردنی ئه‌م وتویژانه له ڕۆژانی داهاتوودا.
ڕۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام درا، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان له كه‌ركووك له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی وهه‌ڵبژاردنی پارێزگار ناكۆكن ونه‌گه‌یشتوون به‌ڕێككه‌وتن.