بەهۆی زریانی بریل لە ڤەنزوێلا؛ ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

    0
    9
    اعصار البرازيل
    اعصار البرازيل

    بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە ڤەنزوێلا، ژمارەی قوربانیانی زریانی بریل کە هەفتەی ڕابردوو بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە، بۆ 6 کەس بەرزبووەتەوە.

    ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی بریل لە زەریای ئەتڵەسی لە ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦ کەس زیادیکردووە.

    بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە ڤەنزوێلا، ژمارەی قوربانیانی زریانی بریل کە هەفتەی ڕابردوو بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە، بۆ 6 کەس بەرزبووەتەوە.

    کارەکانی هەڵسەنگاندنی زیانەکان لەو ناوچانە دەستی پێکردووە کە کوچە و کۆڵانەکان بوونەتە کەڵەکە قوڕ.

    لە کاتێکدا بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی بەهۆی زریانی بریلەوە ٧ هەزار و ٩٦٠ خانوو زیانیان بەرکەوتووە، بەهۆی لافاوەکەی ڕووباری مانزانارێس  لە شاری کۆماناکوا خانوو و زەوی ژێرئاوکەوتوون.

    بەرپرسان ڕایانگەیاندووە، کە بە گشتی ٢٩ هەزار کەس بەهۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و بە پێی ڕێنماییەکانی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا هاوکاری کراوە.