كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌ی خۆ تۆماركردنی بۆ هاوپه‌یمانی، حزب و پاڵێوراو و پێكهاته‌كانی درێژكرده‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه كردووه كه بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانی، حزب، پاڵێوراوانی تاكه‌كه‌س و پاڵێوراوانی پێكهاته‌كان كه ئاره‌زوومه‌ندن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2024 ی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن ئه‌وا خۆ تۆماركردن تا ڕۆژی دووشه‌ممه 15 ی ته‌ممووزی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر خۆ تۆماركردن له 4ی ته‌مووز كۆتایی هاتبوو، به‌ڵام جارێكی دیكه ئه‌و واده‌یه درێژكرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی وحزب و پاڵێوراوان بتوانن خۆیان تۆمار بكه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی 26 ی حوزه‌یرانی 2024، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆجاری چواره‌م واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خوولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی بۆ 20ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دیارییكرد.