شوێنی کارلێککەر و نقومکەر لە حەوت شاردا تێڕوانینێکی گشتی گشتگیری تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکردی سامسۆنگ دەدات بە سەردانکاران
هەولێر،کوردستان – 3ی تەمموزی 2024 – کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ کردنەوەی حەوت “شوێنەکانی ئەزموونی گالاکسی” لە سەرانسەری جیهان ڕاگەیاند، کە ڕێگەی نوێی بۆ ئەنجامدانی کارەکان و پەیوەندیکردن و دروستکردن لەگەڵ Galaxy AI پیشان دەدات. بە شوێنەکانی پاریس، بەرلین، نیویۆرک، دوبەی، جاکارتا، سیئۆل و تۆکیۆ، کڕیاران دەتوانن قۆناغی داهاتووی Galaxy AI بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بگەڕێن، بە شێوەیەکی نقومکەر و کارلێککارانە.
جیمی پارک، جێگری سەرۆک و بەرپرسی گروپی بەبازاڕکردنی Mobile eXperience لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: “لە کاتێکدا سامسۆنگ بەردەوامە لە پەرەپێدانی Galaxy AI و بردنی ئەم سیستەمە داهێنەرە بۆ هەنگاوێک زیاتر، ئێمە پابەندین بە گەیاندنی ئەزموونی ناوازە و باشترکراوی Galaxy AI بۆ هەموو جۆرە ئامێرێک، یەکەی بازرگانی لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە نوێترین زنجیرەی گالاکسی Z تا ئیکۆسیستەمی فراوانتری گالاکسی، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە ناساندنی جیهانێکی نوێی ئەگەرەکان، کە تیشک دەخەینە سەر تواناکانی Galaxy AI لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی گالاکسی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی کڕیارەکانمان”.
لەگەڵ هاتنی هاوین و وەرزی جەژن و گەشتکردن بەسەرماندا، شوێنەکانی ئەزموونی گالاکسی چەمکی گەشتکردن دەرئەبڕن، بەکارهێنەران بانگهێشت دەکەن بۆ دۆزینەوەی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI و توانای بەرزکردنەوەی گەشتەکانیان و ئەزموونە گشتییەکانی گەشتکردن. سەردانکاران کاتێک دەچنە ناو ئەم شوێنانە بە تەواوی نوقم دەبن لە ئەزموونەکانی Galaxy AI ، ئەمەش دەرفەتیان پێدەدات کە ڕێگەی داهێنەرانە بۆ گەشتکردن بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکانی Galaxy AIبکۆڵنەوە. ئەم تایبەتمەندیانە تیشک دەخەنە سەر ڕێگا نوێیەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لەڕێگەی ئاسانکردنی پرۆسەی پلاندانان و ڕێکخستنی گەشتەکان، و گرتنی ساتی لەبیرنەکراو، جگە لەوەش ئاسانکاری بۆ پەیوەندی نێوان کولتوور و زمانە جیاوازەکان بەبێ بەربەست.
سەردانکاران دەتوانن بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی گالاکسی بەشداری چالاکییەکانی کۆدکردن بکەن و نوێترین تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە شێوەیەکی کارلێککارانە و نوقمکەرانە لە شوێنەکانی ئەزموونی گالاکسی هەڵبژێردراودا ئەزموون بکەن.
ئەو شوێنانەی کە شوێنەکانی ئەزموونی گالاکسی بەردەستن:
- پاریس: لە 10ی تەمموزەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم لە CE 125، 125 Avenue Champs-Elysées، پاریس 75008، فەرەنسا.
- بەرلین: لە 10ی تەمموز تا 7ی ئاب لە بەرلین مۆڵ، لایپزیگەر پلاتز 12، بەرلین 1011٧، ئەڵمانیا.
- نیویۆرک: لە 10ی تەمموز تا 7ی ئاب لە ٥٠٠ برۆد وەی، نیویۆرک 10012، ئەمریکا.
- دوبەی: لە 11ی تەمموزەوە تا 7ی ئاب لە مۆڵی ئیمارات، جادەی شێخ زەید، ئەلبەرشە 1، دوبەی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
- جاکارتا: لە 11ی تەمموز تا 4ی ئاب لە کۆتا کازابلانکا، ج. کازابلانکا ڕایا کاڤ. بۆکس ٨٨، جاکارتا سێلاتان 12870، ئەندەنوسیا.
- سیئۆل: لە 11ی تەمموز تا 11ی ئاب لە زە هیۆندا سیئۆل، 108 Yoyoi-daero، سیئۆل، کۆریا.
- تۆکیۆ: لە 11ی تەمموز تا 6ی ئاب لە SHIBUYA TSUTAYA- Q FRONT، 21-6 ئۆداگاواشو، شیبویا سیتی، تۆکیۆ 150-0042، ژاپۆن.
-کۆتایی-
دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار
کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە: https://news.samsung.com/mena