كوربەندی شەرق لە ئێستانبۆڵ كۆنفرانسێكی لەسەر گۆرانكاریەكانی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەنجامدا
لە كۆنفرانسەكەدا، ژمارەیەكی سیاسەتمەدار و كەسانی ئەكادیمی و بیرمەندی وڵاتانی ناوچەكە بەشداریان تێدا كرد، لە هەرێمی كوردستان سەیدا خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووش بەشداریكرد و وتارێكی لەسەر گۆرشانكاریەكان پێشكەشكرد.
كۆنفرانسەكە دوو رۆژی خایاند، لە وتاری خۆیدا، سەیدا خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو باسی لە كێشە و گرفتەكان و نەههێشتنی بەربەستەكانی بەردەم پێشكەوتنی وڵاتانی ئیسلامی كرد، گوتی ئەبێت گەلان و میللەتانی ناوچەكە یەكبگرن، و ئەمەش مەحاڵ نیە، چۆنكە لەچەندین وێستگەی مێژودا ئەم یەكترگرتنە رویداوە و سەركەوتن بەدەست هاتووە، لەبارەی پرسی كورد لە ناوچەی رۆژهەڵاـی ناوەرشاست سەیدا خەلیل ئیبراهیم كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردن باسی لەوە كرد، ناوچەكە بەبپێ چارەسەری پرسی كورد سەقامگیری بەخۆیەوە نابێنێت.