پلەکانی گەرما بە بەراورد بە سەردەمی پێش پیشەسازی 1.64 پلە زیادی کردووە

    0
    20
    درجات الحرارة
    درجات الحرارة

    بە بەراورد بە سەردەمی پێش پیشەسازی، پلەکانی گەرما لە نێوان تەمووزی ٢٠٢٣ و حوزەیرانی ٢٠٢٤دا ١،٦٤ پلە زیاتر بەرز بووەتەوە.

    بەپێی داتاکانی دەزگای گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی سەربە یەکێتیی ئەورووپا، پلەکانی گەرما لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بە بەراورد بە تێکڕای پلەکانی گەرما لە نێوان ساڵانی ١٨٥٠-١٩٠٠دا ١،٥ پلە زیاتر بەرزبووەتەوە.

    لە کاتێکدا تێکڕای پلەکانی گەرمای ١٢ مانگی ڕابردوو لە سەرانسەری جیهاندا ٠.٧٦ پلە لە سەرووی تێکڕای پلەکانی گەرمای ساڵانی ١٩٩١-٢٠٢٠ بووە، ١.٦٤ پلە لە سەرووی تێکڕای پلەکانی گەرمای ساڵانی ١٨٥٠-١٩٠٠ بووە.

    بەرێوەبەری دەزگای گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆس، کارلۆ بوۆنتیمپۆ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی زی گاردیان، باسی لەوە کردووە کە بەهۆی بەردەوامی گۆڕانی کەشوهەواوە تا دێت پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکەن، لەمەشدا دەردانی غازە گەرمییەکان بۆ بەرگەهەوا و زەریاکان کاریگەرە.

    بەپێی دوایین ڕاپۆرتی پانێلی گۆڕانی کەشوهەوای نێوان حکوومەتەکان، بەرزبوونەوەی ١،٥ پلەی گەرما سەدا ٧٠ بۆ ٩٠ی بەردی مەرجانی ناوچە گەرمەکان لەناودەبات، گەرمبوونی دوو پلە دەبێتە هۆی نەمانی تەواوی بەردی مەرجانی ناوچە گەرمەکان.