لە هەرێم 888 هەزار کەس کارتی بایۆمەتری دەرنەهێناوە

    0
    6
    المفوضية العليا للانتخابات العراق
    المفوضية العليا للانتخابات العراق

    گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی گشتی ھەرێمی کوردستان-عێراقی بڵاو کردەوە کە 3 ملیۆن و 789 ھەزار و 360 دەنگدەر ھەیە و ڕاشیگەیاند کە لەو ژمارەیەش تا ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 901 هەزار و 80 کەس کارتی بایۆمەتری دەرهێناوە.

    گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق جومانە غەلای لە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە لە پارێزگای ھەولێر یەک ملیۆن و 366 ھەزار و 462 دەنگدەری گشتیی ھەیە، کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 16 ھەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە.

    ھەروەھا لەبارەی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە ڕاشیگەیاندووە کە یەک ملیۆن و 496 ھەزار و 152 دەنگدەر ھەیە و لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 146 ھەزار و 530 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە.

    ھاوکات لەبارەی پارێزگای دھۆکیشەوە، جومانە غەلای ڕاگەیاند کە ژمارەی دەنگدەران لەو پارێزگایە بریتییە لە 926 ھەزار و 746 دەنگدەر و لەو ژمارەیەش 738 ھەزار و 193 کەس دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە.

    ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆی گشتیی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360 دەنگدەرە، تا ئێستاش دوو ملیۆن و 901 ھەزار و 80 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە و بەم پێیەش 888 هەزار و 280 کەس کارتی بایۆمەتریان دەرنەهێناوە.

    جێی ئاماژەیە ڕۆژی 26ـی حوزەیرانی 2024، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی بۆجاری چوارەم وادەی بەڕێوەچوونی خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی بۆ 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دیارییکرد.