دوای شكسته‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردندا، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه و چه‌په‌كانیش داوای حوكمڕانی ده‌كه‌ن.
گابرێل ئاتال، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌موان كاربكه‌ین بۆ بنیاتنانی سیسته‌مێكی سیاسی نوێ، ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌داچه‌پی توندڕه‌و ئه‌نجامێكی مێژوییان به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه منیش لای خۆمه‌وه به هه‌مو خه‌ڵكی فڕه‌نسا ده‌ڵێم كه ڕێز له هه‌ڵبژاردنی ئێوه ده‌گرم .
وتیشی، به‌هۆی شكستهێنانی پارته‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا بكات.
ئه‌م وتانه‌ی گابرێل ئاتال له كاتێكدایه، پێشتر ژان لوك مێلێنشۆن، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چه‌پی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاندبوو، پێویسته ئیمانوێل ماكرۆن، بانگهێشتی لایه‌نه چه‌په‌كانی فڕه‌نسا بكات و، پێكهێنانی حكومه‌تیان پێبسپردرێت، هاوكات ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێت كه شكستی هێناوه و ئێمه براوه‌ین.