ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووری ئێران ڕەوایەتی هەڵبژاردنی سەرکۆماری پشتڕاست کردەوە کە پزیشکیان هەڵبژێردرا

    0
    33
    الرئيس الايراني الجديد
    الرئيس الايراني الجديد

    ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووری ئێران، ڕەوایەتی خولی دووهەمی 14هەمین گەڕی هەڵبژاردنی سەرکۆماری پشتڕاست کردەوە کە تیایدا مەسعود پزیشکیان هەڵبژێردرا.

    گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووری ئێران، هادی تاهاننازیف لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران، ڕایگەیاند: “ئەنجوومەنی پارێزەران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خولی دووهەمی 14هەمین گەڕی هەڵبژاردنی سەرکۆماری پشتڕاست کردەوە”.

    تاهاننازیف ئاماژەی بەوە کرد کاندیدەکان یان هیچ لایەنێک تانەیەکی وەهایان نەبووە لە بارەی هەڵبژاردنەکە کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکەی دروست بکات و، بڕیارەکەیان لە بارەی ڕەوایەتی هەڵبژاردنەکە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.

    لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماردا لە ئێران پەرلەمانتاری ڕیفۆرمخوازی تەبرێز و وەزیری پێشووی تەندروستی وڵاتەکە، مەسعود پزیشکیان، بە بەدەستهێنانی سەدا 53،7ـی دەنگەکان بووە نۆهەمین سەرکۆماری وڵاتەکە.

    لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی موحافزکار کە ڕکابەرایەتیی پزیشکیانی دەکرد سەدا 44،4ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.