سامسۆنگ دیدێکی نوێ بۆ وەرزش پێشکەش دەکات لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالۆمپیکی پاریس 2024 بە هاوبەشی هونەرمەندانی فەرەنسی ڕیمۆند و سیمۆن دیپاردۆن.

    0
    37

    وێنەی ئیلهامبەخش کە ڕەنگدانەوەی خولیای وەرزشوانان و تیشک خستنە سەر جوانییە تەلارسازییە ناوازەکانی پاریسە

     کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هاوبەشی جیهانی یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیک، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هونەری نوێی بە ناوی “یارییە ئۆڵۆمپیەکان لە ڕوانگەیەکی نوێوە #withGalaxy” ڕاگەیاند. ئەم هەڵمەتە لەلایەن فۆتۆگرافەری ئەفسانەیی فەرەنسی ڕیمۆند دیپاردۆن و کوڕەکەی و دەرهێنەر و فۆتۆگرافەر سیمۆن دیپاردۆن دروستکراوە. ئەم وێنە سەرنجڕاکێشانە لە سەرانسەری پاریسدا بۆ بینەران بەردەست بوون، کە دیدێکی نوێ و ئیلهامبەخشیان بۆ هێزی وەرزش دابین کردووە. ئەم هەڵمەتە یەکێکە لەو ڕێگا زۆرانەی کە سامسۆنگ بەکاری دەهێنێت بۆ بەرەوپێشبردنی گیانی یارییە ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکەکان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە کاتێکدا کە تامەزرۆیی بۆ پاریس بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکی 2024 زیاد دەکات.

    ڕیمۆند دیپاردۆن وەک فۆتۆگرافەر و سینەماکارێک هەندێک لە وێنە ئایکۆنییەکانی سەدەی گرتووە. ئەم هەڵمەتە داهێنەرە نوێیە کە لەلایەن سامسۆنگەوە بە هاوبەشی شاری پاریس دەستیپێکردووە، ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ میراتی ئایکۆنی کارە ناوازەکانی ڕیمۆند دیپاردۆن، هەروەها وێنە ئەفسانەییە ئەرشیفییەکانی دیپاردۆن تێکەڵ دەکات، کە گرنگترین ساتەکانی پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادی لە نێوان ساڵانی 1964 و 1980دا نەمرکردووە، لەگەڵ گرتەیەکی نوێ کە لەلایەن سیمۆن کوڕەکەیەوە گیراوە، کە تیشک دەخاتە سەر نوێترین چاپەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیک.

    ئەم زنجیرە وێنەیە داهێنەرانە تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک ئەستێرەی تیپی وەرزشی سامسۆنگ گالاکسی، لەوانە سارا بی لەوەرزشی سەما، ئۆریلیان جیرۆ لە سکەیتبۆرد، ماگدی شالک لە شاخەوانی، و ئیڤان وانجی لە تۆپی پێی نابینایان. ئەم کارە هونەرییە زیندووانە لە سەرانسەری نۆ شوێنی ئایکۆنی لە سەرانسەری پاریس نمایش دەکرێن، لەوانە شەقامی لۆڤەر، پۆنت دی لا کۆنکۆرد و شەقامی هەرەمەکان، تا سەرەتای مانگی ئەیلول.

    سیمۆن دیپاردۆن لە دەربڕینی شانازی بە بەشداریکردن لەم هەڵمەتەدا ڕایگەیاند: هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەم کە بەشداریم لەم پڕۆژەیەدا کردووە، چونکە ئەمە یەکەمجارە وێنەکانم شانبەشانی وێنەکانی باوکی ئەفسانەییم نمایش بکرێن. وئەم دەستپێشخەرییە هونەرییە نایابە سنووردار نییە بە تیشک خستنە سەر لێهاتوویی و کارای چوار وەرزشوان تەنها، بەڵکو هەوڵدەدات لایەنە مرۆییە ناوازەکانی هەریەکەیان پیشان بدات بە گرتنی وێنە کە ڕەنگدانەوەی خولیای ئەوان بێت لەکاتێکدا وەرزشە جیاوازەکانیان پراکتیزە دەکەن.” و دیپاردۆن ستایشی توانا ناوازەکانی کامێرای مۆبایلی گالاکسی S24ی کرد، کە توانیان کارێکی هونەری دروست بکەن کە لەگەڵ سروشتی شارەکە و شوێنە بەناوبانگەکانیدا بگونجێت.

    لە ماوەی داهاتوودا کە لە 24ی حوزەیران تا 8ی ئەیلوولی 2024 درێژدەبێتەوە، هەواداران دەتوانن لە ڕێگەی ناردنی پەیامی پشتگیری بۆ تیمی سامسۆنگ گالاکسی لە ڕێگەی ئەو کۆدی QR یەی کە لەسەر هەر وێنەیەک دانراوە، بەشداری هەڵمەتەکە بکەن. ئەم پەیامانە لەناو پێشانگای نوێی سامسۆنگ “کۆڕبەندی ئۆڵۆمپی لەگەڵ سامسۆنگ” OlympicTM️ rendezvous @ “Samsung لەشانزەلیزە 125، ڤیلەیج پلازا، و هۆڵی وەرزشی گالاکسی لە گوندی ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیک، لە کاتی یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکدا نمایش دەکرێن.

    لە بەیاننامەیەکدا، ستیفانی چۆی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی بەبازاڕکردن لە یەکەی “Mobile eXperience Business”لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: “ئەرکی یارییە ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکەکان ئەوەیە کە جیهان لە ژێر یەک ئاڵادا کۆبکاتەوە لە ڕووداوێکدا. لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتە هاوبەشەوە “لەگەڵ ڕیمۆند و سیمۆن دیپاردۆن، سامسۆنگ تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی گالاکسی بەکاردەهێنێت بۆ نووسینی بابەتی دیکە لە چیرۆکێکی نزیکەی 40 ساڵەدا لەپاڵپشتیکردنی باشترین بەها و مانا باڵاکانە کە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالۆمپیک بەرجەستەکراون”.

    سەردانکاران دەتوانن ئەو دە وێنەیە بدۆزنەوە کە فۆتۆگرافەرەکانی دیپاردۆن لە چەند شوێنێکی دیار لە پاریس گیراون، وەک وێستگەی شەمەندەفەری گار دی لۆست Gare de L’Est، ناوچەی سانت جێرمان ، پۆرت دی ئۆرلیان وPorte d’Orléans، یاریگای فەرەنسا، و شەقامی Rue Vieille du Temple ، و ئۆپێرا. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکەن https://withgalaxy.galaxyexperienceparis.com/en.

    ئەو شوێنانەی کە وێنەی هەڵمەتەکەی تێیدا پیشان دەدرێن:

    187 Rue St-Honoré, 75001 Paris

    288 Boulevard St-Germain, 75006 Paris

    13 Rue du Louvre, 75001 Paris

    33 Avenue Jules Rimet, 93200 Saint-Denis

    36 Avenue de l’Opéra, 75004 Paris

    29 Boulevard Romain Rolland, 92120 Montrouge

    95 Rue Vieille du Temple, 75004 Paris

    51 Rue Bonaparte, 76006 Paris

    117 Rue du Faubourg Saint-Martin, 75010 Paris

    • کۆتایی –

     

    دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

    کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:https://news.samsung.com/mena