سەرکۆماری قرغیزستان: پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسنینی چین- قرغیزستان-ئۆزبەکستان جێبەجێ دەکەین

    0
    55
    الرئيس الصيني ورئيس قيرغستان
    الرئيس الصيني ورئيس قيرغستان

    سەرکۆماری قرغیزستان، سەدر کاپارۆڤ ڕایگەیاند: “بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی هاوبەش لە بواری گواستنەوە لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک، پرۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسنینی چین- قرغیزستان-ئۆزبەکستان جێبەجێ دەکەین”.

    لە میانی بەشداری کردنی لە لووتکەی نافەڕمی سەرۆک دەوڵەتەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک (TDT) کە لە شاری شوشەی ئازەربایجان بە دیداری “بنیاتنانی داهاتوویەکی بەردەوام لەگەڵ پەیوەندی گواستنەوە و جووڵەی کەشوهەوا” بەڕێوەچوو، کاپارۆڤ گوتارێکی پێشکەش کرد.

    کاپارۆڤ باسی لەوە کرد کە ئاسیای ناوەڕاست پێگەیەکی ستراتیجی لە بواری گواستنەوە و بازرگانییدا هەیە و، ڕایگەیاند: “بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی هاوبەش لە بواری گواستنەوە لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک، پرۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسنینی چین- قرغیزستان-ئۆزبەکستان جێبەجێ دەکەین”.

    گوتیشی: “ڕێگای ئاسنینی نێوان چین-قەغیزستان-ئۆزبەکستان توانای گواستنەوەی نوێ بۆ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک بەدیدەهێنێت و بازاڕی نوێی لۆجستی دەکاتەوە”.