رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، به‌مزووانه سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناردنی په‌نابه‌رانی نایاسایی بۆ رواندا ده‌گرێته‌به‌ر.
ته‌له‌گراف ئاشكراشیكردووه، ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی كییه‌ر ستارمه‌ر وپارتی كرێكاران ڕێگری له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری ناردنی په‌نابه‌رانی نایاسایی بۆ رواندا ده‌كه‌ن و، به‌هه‌ڵه ناوی ده‌به‌ن وپێیانوایه، بڕیاره‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا “هه‌ڵه بووه و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له‌مانگی چواری 2022 حكوومه‌تی به‌ریتانیا، به‌مه‌به‌ستی ناردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ روندا كه پرۆژه‌یی پارتی پارێزگاران بوو، له‌گه‌ڵ رواندا ڕێككه‌وتبوو، به‌ڵام بڕیاره‌كه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌نوێترین لێدوانیشیدا دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، كییه‌ر ستارمه‌ر، ڕایگه‌یاند، گۆڕانكاری ده‌ستبه‌جێ ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ریتانیا بنیاتده‌نێینه‌وه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.