به‌گوێره‌ی داتاكانی بازاڕی جیهانی نه‌وت، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به رۆژی پێشتر دابه‌زینی به‌خۆه بیینی.
ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 86 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و، كه به‌راورد به رۆژی رابردو نرخه‌كه‌ی یه‌ك دۆلار دابه‌زییوه.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكیش به 83 دۆلار 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و، كه ئه‌ویش به‌راورد به رۆژی رابردو نرخه‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه دابه‌زیوه.
هه‌رچه‌نده وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان رایانگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیادبكات، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له وه‌رزی گه‌شتیاریی هاویندا، به‌ڵام خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته هۆكار بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت.