لە سەرەتای ساڵەوە 32 هەزار كەس لە هەرێم خانەنشین بوون

    0
    14
    حكومة اقليم كوردستان
    حكومة اقليم كوردستان

    لە پێنج مانگدا ناوی زیاتر 32 هەزار كەس بۆ لیستی خانەنشینی هەرێمی كوردستان زیادكراوە. وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، ناوەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە هاتوون. وەزارەتی پێشمەرگەش ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت، ئەو ژمارەیە زۆرە.
    بەپێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی كاربەرێكەری هەرێمی كوردستان،277 هەزار و 541 كەس لە هەرێمی كوردستان خانەنشینن.

    بەپێی ئەو ژمارانەی ڕۆژی 14ـی شوباتی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵأوكردۆتەوە، ئەو كاتە ژمارە خانەنشیان لە هەرێمی كوردستان 245 هەزار و 104 كەس بوون.
    بە وردبوونەوە لە ژمارەكان دەردەكەوێت، لە ماوەی كەمتر لە پێنج مانگدا ناوی 32 هەزار و 437 كەس بۆ لیستی خانەنشینی زیاد بووە.
    هەر بەپێی ئەو ژمارانە بێت، خەرجی موچەی خانەنشیانیش زیادی كردووە، بەشێوەیەك لە مانگی شوباتدا خەرجی یەك مانگی موچەخۆران نزیكەی 120 ملیا دینار بووە بەڵام لە مانگی تەموزدا گەیشتوەتە 122 ملیار دینار.
    خانەنشینی یەكێكە لە سێكتەرە پڕ گەندەڵییەكانی هەرێمی كوردستان و چەندین كەس بە شێوەی نایاسایی خانەنشین كراون. هەر بەپێی داتاكانی وەزارەتەكە كە كە ساڵی 2022 بڵاوكراوەتەوە: 9 هەزار 896 كەس بە هەمان شێوە دوو موچەی نایاسایی وەرگرتووە، یان بەنایاسایی دوو موچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە.