سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند:بەرپرسیاریەتی شكستی دۆڕان لە هەڵبژاردن لە ئەستۆ دەگرم

    0
    19
    سوناك. رئيس الحكومة البريطاني السابق
    سوناك. رئيس الحكومة البريطاني السابق

    ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دوای شكستی پارتەكەی لە هەڵبژاردنەكەدا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پیرۆزبایم لە كەیر ستامەر سەرۆكی پارتی كرێكاران-ی ركابەرم كردوە و بەرپرسیاریەتی ئەو شكستەش لە ئەستۆدەگرم كە پارتەكەم لەم هەڵبژاردنە دوچاری هات”.
    سوناك، سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی بە “شەوێكی سەخت” وەسف كرد و “سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵكی ڕیچمۆند و نۆرسالێرتۆن دەربڕی بۆ پشتگیرییەكانی”.
    “ئەمڕۆ دەسەڵات بە شێوەیەكی ئاشتیانە و ڕێك و پێك دەگوازرێتەوە، بە نیەتپاكی هەموو لایەنەكان، ئەمە شتێكە كە پێویستە متمانە بە هەمومان بدات لەپێناو سەقامگیری و ئایندەی وڵاتەكەمان”.
    هاوكات، داوای لێبوردنی لەو كاندیدانەی پارتی پارێزگاران كرد كە نەیانتوانی سەركەوتوبن لە هەڵبژاردنەكەدا.
    تەواوی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی بەریتانیا 650 كورسین، هەرچەندە تاكو ئێستا ئەنجامەكان بەراین, بەڵام چاوەڕوان دەكرێت پارتی كار زیاتر لە 405 كورسی بەدەستبهێنێت، هاوكات پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەڕابەرایەتی ریشی سوناكی سەرۆك وەزیران لەم هەڵبژاردنەدا 131 كورسی بەدەستبهێنێت بەوپێیەش بەراورد بەهەڵبژاردنی ڕابردو 241 كورسی پەرلەمانی لەدەستداوە.