بەریتانیا.. پارتی پارێزگارانی فەرمانڕەوا شكستی لەمجۆرەی بەخۆوە نەبینیوە

    0
    5
    ساعة بيج بن وعلم بريطانيا
    ساعة بيج بن وعلم بريطانيا

    بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بریتانیا، پارتی كرێكاران 410 كورسی، پارتی پارێزگاران 131 كورسی، لێبڕاڵ دیموكرات 61 كورسی، پارتی ریفۆرمخواز 13 كورسی، پارتی نیشتمانی سكۆتلاند 10 كورسییان بەدەستهێنا.
    سەركەوتنەكەی پارتی كرێكاران هێندە گەورەیە كە نزیكە لەو سەركەوتنەی تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی پێشوتر بەدەستیهێنا و بە سەردەمی زێڕینی پارتەكە دادەنرێت، لەبەرامبەریشدا پارتی پارێزگاران نزمترین ئاستی تۆماركردوە بەجۆرێك لەدوای جەنگی دوەمی جیهانیەوە هەرگیز شكستی لەمجۆرەی بەخۆوە نەبینیوە
    پارتی ریفۆرمخواز 13 كورسی بەدەستهێناوە، نایجڵ فرەیجی سەرۆكەكەیان لە پارتی پارێزگاران جیابۆوە لەمانگی 11ی 2018 پارتەكەی بەناوی (دەرچون لە یەكێتی ئەوروپا) دامەزراندوە و لایەنگری دەرچونی بریتانیا بو لە یەكێتی ئەوروپا، یەكێك بو لەو سەركردانەی بریتانیا كە دۆستایەكی زۆری لەگەڵ سەركردە توندڕەو و دیكتاتۆرەكانی جیهان هەیە.
    پارتی كرێكاران چاوەڕواندەكرا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام بەم رێژە زۆرە نا كە لەئێستادا پێویستی بەهیچ پارتێكی دیكە نیە و بەتەنها دەتوانێت حكومەت پێكبهێنێت و چاوەڕوانیش دەكرێت پادشا چارلز پادشای بریتانیا، كەیر ستارمەر سەرۆكی پارتی كرێكاران بۆ پێكهێنانی حكومەت رابسپێرێت.
    پارتی نیشتمانی سكۆتلاند، زۆرینەی كورسیەكانی هەرێمی سكۆتلاندیان بردۆتەوە كە 10 كورسیان بەدەستهێناوە، كاندید و پارتەكانی دیكەش 19 كورسی دیكەیان بەدەستهێناوە.
    دەسەڵاتی یاسادانانی بریتانیا لە دو خانەی پەرلەمانی (سەرەوە و خوارەوە) پێكهاتوە، خانەی سەرەوە بۆ لۆردان و ئەوەی خوارەوەش ئەنجومەنی نوێنەرانە كە لە 650 كورسی پێكهاتوە، 46 ملیۆن دەنگدەر بانگهێشتی سندوقەكانی دەنگدان كران، هەر نوێنەرێك بەپێی سیستمی تاكەكەسی هەڵدەبژێردرێت، ئەوەش ئیمتیاز بە حزبە سەرەكییەكان دەدات.