هەولێر، کوردستان، ** حوزەیرانی 2024: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانی تەکنەلۆژیا و داهێنان، هاوبەشی خۆی لەگەڵ ئەنغامی، سەکۆی پێشەنگی پەخشی مۆسیقا لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی ناوچەیی داهێنەرانە لە ژێر ناوی “Flippin Possible”. ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی ئاهەنگگێڕانە بۆ گوزارشت کردن لە خود لە ڕێگەی گالاکسی Z Flip5کە نوێنەرایەتی ئامرازێکە بۆ گوزارشت کردن لە خود ، هەروەها پاڵنەرێکە بۆ بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بوێر و داهێنەر و ئازادانە گوزارشت بکەن لە خۆیان. هەڵمەتەکە لە ئامێرەکەوە ئیلهام وەرگیراوە، کە تەکنەلۆژیا لەگەڵ گوزارشتی کەسی تێکەڵ دەکات، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کەسایەتی و داهێنەری ناوازەی خۆیان پیشان بدەن.
لەسەر بنەمای ئەو باوەڕە پتەوەی کە دەتوانرێت هەموو خەون و ئاواتەکان بەدی بهێنرێت، هەڵمەتی “Flippin Possible”هەوڵدەدات ئاهەنگ بگێڕێت بۆ داهێنان لە سێ بواردا: مۆسیقا، سەما و هونەر، و ئامانجیەتی ئیلهامبەخش بێت بۆ بەهرە جۆراوجۆرەکان کە لە ناوچەکەدا گەشە دەکەن، و بەرەوپێشبردنی ئاهەنگ گێڕان بە توانا ناوازەکانیان.
عومەر ساحێب، جێگری سەرۆکی هەرێمی بەبازاڕکردن و بازرگانی ئۆنلاین لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، خۆشحاڵی خۆی بە هاوبەشیکردن لەگەڵ سەکۆی پێشەنگی ئەنغامی دەربڕی و ڕایگەیاند: “ئێمە زۆر خۆشحاڵین بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ ئەم سەکۆ گرنگە و بەهرەمەندە ناوخۆییە درەوشاوەکان لە خستنەبازاڕکردندا هەڵمەتی “Flippin Possible” کە لە دەوری ئاهەنگگێڕان بە گوزارشت لە خود و ئەو توانا بێ سنوورەی کە گالاکسی Z Flip5بەرجەستەی دەکات، ناتوانین چاوەڕێی بینینی داهێنانی بەکارهێنەران بکەین لە سەرانسەری بواری مۆسیقا، سەما و هونەردا لە میانەی ئەم هەڵمەتە داینامیکیە خۆشەدا”.
بۆ هێنانەدی دیدگای هەڵمەتەکە، سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ سێ هونەرمەندی مۆسیقای دیار لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە – فیلیپراچی لە بەحرەین، لامیا ئەلمەلکی لە سعودیە، و ئەلسیلاوی لە ئوردن. بە هاوبەشی لەگەڵ سەکۆی ئەنغامی، هەر هونەرمەندێک توانی پارچە مۆسیقایەکی ناوازە دروست بکات کە گیانی هەڵمەتەکە دەربخات و گوێگر پاڵنەر بێت بۆ گوزارشت خۆی، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە دەستیان پێ بگات:
- خۆشەویستی شار (لەگەڵ سیلاوی) – پێشکەشکردنێک بۆ خۆشەویستی و ژیان و شەقامە پڕ لە ژیانەکانی شار- https://open.anghami.com/A3tnV87yBKb
- عائیشە حەیاتی (لەگەڵ لەمیا المالیکی) – گۆرانییەک کە ئیلهامبەخشە بۆ ئاهەنگگێڕانی ژیان – https://open.anghami.com/MhEcPhczBKb
- Flippin’ Possible (بە بەشداری Flipracci) – گۆرانییەکە هانی گوێگران دەدات گوزارشت لە خۆیان بکەن و هەموو ئەگەرەکان بکۆڵنەوە – https://open.anghami.com/vfTwDCdzBKb
جگە لەو هاوبەشیە مۆسیقییانەی کە هەڵمەتەکەی دەوڵەمەندتر کرد، سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی دانیشتووی دوبەی ئیبراهیم زەکی کرد بۆ دیزاینکردنی سێ بەرگی ئەلبووم و دیزاینکردنی بەرگێکی چاپی سنووردار بۆ مۆبایلی گالاکسی Z Flip5. ئەم دیزاینە داهێنەرانە بە تەواوی هاوئاهەنگن لەگەڵ پەیامی داهێنەرانەی هەڵمەتەکە بە دروشمی “#تا_دەتوانم”، کە هانی بەکارهێنەران دەدات بۆ گوزارشت لە کەسایەتییە ناوازەکانیان بکەن.
بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەری و قەبارەی هەڵمەتەکە، سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ دوو سەماکار و کوریۆگرافەری بەتوانا، جۆیس ئەمیل و نیعمەت عەبدولخالق، هاوبەشی لەگەڵ تیک تۆک کرد بۆ خستنەبازاڕی کاریگەرییەکی تایبەتی براند بە ناوی “The Flip Side”، کە تایبەت دەبێت بە ئیمارات و شانشینی سعودیە. ئەم کاریگەرییە هانی بەکارهێنەران دەدات بۆ سەماکردن بە ئاوازی سێ گۆرانییەکە، و نمایشکردنی داهێنان و جوڵەی سەماکردنیان.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەڵمەتی Flippin Possible، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:
https://www.samsung.com/levant_ar/flippinpossible/
-کۆتایی-
دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار
کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە: https://news.samsung.com/mena
دەربارەی ئەنغامی
ئەنغامی یەکەم و بەناوبانگترین و خێراترین سەکۆی تەکنەلۆژیایە لە بواری پەخشی مۆسیقا لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. هەڵبژاردەی پەسەندکراوە بۆ مۆسیقای عەرەبی و جیهانی. لە ڕێگەی ئیکۆسیستەمی هەمەلایەنەی خۆیەوە کە دەوڵەمەندە بە مۆسیقا، پۆدکاست، چالاکیەکان و زۆر شتی تر، ئەنغامی ئەو ئامرازانەی کە پێویستن بۆ هەر کەسێک دابین دەکات بۆ ئەوەی دەنگی خۆی لەگەڵ هەموو جیهان هاوبەشی بکات.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەنغامی سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن: https://anghami.com