ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه: توندوتیژی خێزانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه وبه‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان شكستیان هێناوه له‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژییه‌كان، وه‌ك كوشتن، ده‌ستدرێژی سێكسی، لێدان وسوتاندن، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى رێكخراوى ئه‌منستى، نه‌بوونی ویستی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی توندوتیژی خێزانی یان پشتگیرییه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و ژن وكچانه‌ی كه‌بۆ پاراستنیان ڕوو له‌دامه‌زراوه حكومییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئایه مه‌جزوب، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباكوری ئه‌فریقا له‌ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: ڕزگاربووانی توندوتیژی خێزانی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو بارودۆخێكدا شكست ده‌هێنن. له‌و ساته‌وه‌ی كه‌له‌بارودۆخی خراپ هه‌ڵدێن و ڕزگاریان ده‌بێت، ئه‌م ژن وكچانه زۆرجار ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستێكی گه‌وره ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڕان به‌دوای پاراستن ودادپه‌روه‌ریدا كه‌ده‌یانخاته مه‌ترسییه‌وه و ڕێگه به‌تاوانباران ده‌دات له‌سزا ڕابكه‌ن. له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌و ڕزگاربووانه‌ی كه‌داوای پاراستن ده‌كه‌ن له‌سه‌نته‌ره‌كانی داڵده‌داندا ڕووبه‌ڕووی بارودۆخی هاوشێوه‌ی زیندان ده‌بنه‌وه، كه‌له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا ژنان وكچان ناچار ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌تێیدا بوون.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی له‌سه‌ر توندوتیژی خێزانی ده‌ركردووه كه له‌عێراقدا هاوتای نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریانخستووه كه یاساكه له‌ئێستادا هیچی واها كه‌متر نیه له‌نوسراوێكی سه‌ر كاغه‌ز.
ئه‌منستى داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌كات ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌سزا نه‌دانی بكه‌رانی توندوتیژی خێزانی بهێنن، له‌وانه‌ش دڵنیابوون له‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌توندوتیژی خێزانی كاریگه‌رن وتیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ڕزگاربوان. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێت پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی وه‌ك مه‌رجی پێشوه‌خته بۆ ڕێوشوێنی تاوانكاری نه‌هێڵن. جگه له‌وه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بودجه بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه زیاد بكات كه‌پشتیوانی ڕزگاربووانی توندوتیژی خێزانی ده‌كه‌ن، مه‌رجه‌كانی فه‌رمانی دادگا وسكاڵای تاوانكاری فه‌رمی بۆ ده‌ستگه‌یشتن به‌سه‌نته‌ره‌كانی داڵده‌دان لاببات، هه‌روه‌ها بارودۆخی ژیان له‌په‌ناگه‌كان باشتر بكات.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رپرسانی حكومی كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه، له‌ساڵی 2022دا له‌هه‌رێمی كوردستان 44 حاڵه‌تی كوشتنی ژنان وله‌ساڵی 2023دا 30 حاڵه‌تی كوشتنی ژنان تۆمار كراون.