لە شەنگەهای پۆتین و ئەردۆغان كۆبوونەوە

    0
    39
    اردوغان وبوتين
    اردوغان وبوتين

    رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیاند،ئامانجمانی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ روسیا بگەیەنینە 100 ملیار دۆلار

    ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەمموزی 2024 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری توركیا، لە چوارچێوەی دیدارەکانی 24هەمین لوتکەی سەرۆکەکانی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، کۆبووەوە.

    ئەردۆغان رایگەیاند “(لەگەڵ ڕووسیادا) دیدار و کۆبوونەوەمان هەیە لە بارەی وێستگەی وزەی ئەتۆمی سینۆپ. پێموایە دەتوانین هەنگاوی جددی لەو بارەیەوە بگرینەبەر”.

    ئەوەشی خستەڕوو “لە بارەی قەبارەی بازرگانی تورکیا-ڕوسیا ئامانجمان گەیشتنبوو بە 100 ملیار دۆلار، پێموایە پێیدەگەین، لەبەرئەوەی خاوەنی توانا و لێهاتووییەکی لەم شێوەیەین”.

    لە كۆبوونەوەكە ڤلادیمێر پوتینیش گوتی “سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانی جیهان، پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچێت”.