فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ ماوه‌ی (٣) كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاده‌گیرێن به‌هۆی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی فریاگوزاری.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٠٣-٠٧-٢٠٢٤ بۆ ماوه‌ی (٣) كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاده‌گیرێن به‌هۆی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی فریاگوزاری له فڕۆكه‌خاندا”
ده‌شلێت،” هاوڵاتییانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌وری فڕۆكه‌خانه په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كه‌وه.”