عێراق.. لە سێ مانگدا بە بەهای سێ ملیار دۆلار كاڵای ئێرانی هاوردە كراوە

    0
    24
    شاحنات على الحدود الايرانية العراقية
    شاحنات على الحدود الايرانية العراقية

    كارگێڕیی گومرگی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا جوڵەی بازرگانی هەناردەكردنی كاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بە بەهای سێ ملیار دۆلار بووە، ڕێژەكانیش بەراورد بە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

    ناوەندی كارگێڕیی گومرگی ئێران لەبارەی جوڵەی بازرگانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق رایگەیاند: لە رۆژی 20ی ئازاری ئەمساڵەوە تاوەكو رۆژی 20ی حوزەیران، بە بەهای سێ ملیار دۆلار كاڵا هەناردەی عێراق كراوە.

    ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو كەرەستانەی كە هەناردەی عێراق كراون بریتیبوون لە كەرەستەی خۆراكی و وزە و پیشەسازی و ئامێری كارەبایی، كە سەرجەمیان بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.

    باس لەوەش كراوە، ئاستی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بەراورد بە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ بە رێژەی %7 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

    ئەوەش لە كاتێكدایە، ئاستی بازرگانی ساڵانەی نێوان عێراق و ئێران بە زیاتر لە 17 ملیار دۆلار دەخەمڵیندرێت، لەو رێژەیەش، نزیكەی %40 ی هاوردەكردنی وزە و غازە لەلایەن عێراقەوە.