وه‌زیری دارایی عێراق هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منی وسه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات وله‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ئاماژه‌ى به‌وه داوه: بۆ ناردنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی بڕیارێكی سوودانی ده‌كه‌ین.
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاندووه: بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی هه‌رێم دراوه، لیستی مووچه‌ی هێزه ئه‌منی وسه‌ربازییه‌كانیش هه‌ندێك كێشه‌ی تێدایه وده‌شڵێت: بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌كانیان چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، یاخود بڕیاری موحه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات.
تا ئێستا به‌غدا بڕیاری ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه ئه‌منی وسه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی نه‌داوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار وحوزه‌یرانی هێزه ئه‌منی وسه‌ربازییه‌كانی ناردووه بۆ به‌غدا.
سه‌ره‌راى داهاتێكى زۆرى ناوخۆیى، حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم ماوه‌ى نزیكه‌ى 100 رۆژ ده‌بێت موچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى دابه‌ش نه‌كردوه، له‌كاتێكدا پێشتر كاتێك به‌غدا پاره‌ى ده‌نارد وكێشه‌ى كورتهێنانى هه‌بوایه هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه ده‌كرد كه پاره‌كه به‌شى موچه‌ى هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ناكات بۆیه به داهاتى ناوخۆیى ئه‌و كورتهێنانه پڕ ده‌كه‌ینه‌وه، ئێستا و ماوه‌ى چه‌ندین مانگه داهاتى ناوخۆیى كۆده‌كرێته‌وه به‌ڵام نادیاره و بۆ موچه‌ش خه‌رج ناكرێت.