تەقینەوەی گڕکانی مێراپی لە ئیندۆنێزیا

    0
    6
    بركان ثائر
    بركان ثائر

    بەهۆی بەردەوامی چالاکی گڕکانی مێراپی کە چالاکترین گڕکانی ئیندۆنێزیایە و دەکەوێتە دوورگەی جاڤا، پاشماوەی گڕکان بە چیاکەدا بڵاوبووەتەوە و هەوری خۆڵەمێشی دروست بووە.

    بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی پەرەپێدانی تەکنەلۆجیا وتوێژینەوەی کارەساتی جیۆلۆجی لە چیای مێراپی کە دوو هەزار و ٩٦٨ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، بە بەرزی هەزار و ٦٠٠ مەتر پاشماوەی گڕکان دەردراوە و ئاستی ئاگاداری لە پلەی سێهەمدایە.