رۆژنامەی دەستوور نووسیوویەتی، بانکی ناوەندی عێراق هەندێک رێنمایی نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بڵاوکردووەتەوە
تێیدا ئاماژە بەوەکراوە رێنماییەکان ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە دەچنە سعودیە و ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و بەشێک لە هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە
بەگوێرەی رۆژنامەکە ژمارەیەک لەو هاووڵاتیانە داوایەکیان ئاڕاستەی لیژنەی دارایی و حەج و عومرەی پەرلەمان کردووە کە داوا لە بانکی ناوەندی بکەن بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە و لە رێگەی بانکە فەرمییەکانی خۆیەوە بە نرخی فەرمی دۆلار بدەنە عومرەکاران لەبەرئەوەی جیاوازییەکی زۆر لەنێوان نرخی بازاڕ و فەرمیدا هەیە و ناچار نەبن ڕوو لە بازاڕی رەش بکەن و لەگەڵ گەشتیاران جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە.