هه‌ڵبژارده‌كانی كۆڵۆمبیا و به‌ڕازیل گه‌یشتنه شاری سان خۆسێی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه، له كۆتایی گه‌ڕی قۆناغی گروپه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئەمریكا.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یاریگای لیڤی له سانتا كلارا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه لە بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر 4:00 بەكاتی هەولێر، له یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه.
كۆڵۆمبیا كه پێشتر سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌وڵده‌دات پارێزگاری له پێشه‌نگی گروپی چواره‌م بكات، كۆڵۆمبیا 25 یارییه توشی هیچ دۆرانێك نه‌بووه‌و دوو یاریش ماوه ژماره‌ی پێوانه‌یی رابردووی خۆی یه‌كسان بكاته‌وه.
كۆڵۆمبیا له دوو یاری رابردوو له كۆسته‌ریكا و پاراگوای برده‌وه‌و پێنج گۆڵی تۆمار كردووه‌و ته‌نها یه‌ك گۆڵی لێ تۆمار كراوه.
به‌ڕازیل له لاس ڤێگاس به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ دره‌وشاوه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر پاراگوای به‌ده‌ستهێنایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر كۆستاریكا به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.
یه‌كسانبوون به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا پێشه‌نگی گروپی چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت، له كاتێكدا یاریزانه به‌ڕازیلیه‌كان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت پێشه‌نگ بن، ده‌بێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
كۆڵۆمبیا به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ پێشه‌نگی گروپه‌كه‌ی گرتووه و به‌رازیل به چوار خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتوه.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا له ژێر سه‌ركردایه‌تی ڕاهێنه‌ر نێستۆر لۆرێنزۆ له شاری گلێنده‌یلی (ئه‌ریزۆنا) مه‌شق و ڕاهێنانی كردووه پێش ئه‌وه‌ی گه‌شت بكات بۆ سان خۆسێ.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له دواین پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مه‌ریكا له‌یه‌ك گروپ بوون، به‌رازیل به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك براوه بوو، دواین یاری نێوانیشان له پاڵاوتنی جامی جیهانی بوو له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو كۆڵۆمبیا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك براوه بوو.
له كۆپا ئەمریكا 11 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌نجامداوه، به‌رازیل له هه‌شت یاری براوه بووه‌و له دوو یاریش كۆڵۆمبیا براوه بووه له یه‌ك یاری به‌رامبه‌ر بوونه.