لهمیانهی ههفتهی 36 خولی ئهستێرهكانی عێراق یانهی وەرزشی نەورۆز لهسهر یاریگای سلێمانی میوانداری یانهی زهورای كرد.
ئێوارەی دوێنێ كاتژمێر 5:00 یاریگای سلێمانی ناسراو بە (مەلعەبەكە) یاری لوتكەی هەفتەی 36 خولی ئهستێرهكانی عێراق لە نێوان نەورۆز و زەورای لە خۆگرت.
لە تایمی یەكەمدا كوڕانی نزار مەحروسی سوری كۆنتڕۆڵی یاریگایان كردوبوو، بەهۆی پەلەكردنی هێرشبەرانی نەورۆز گۆڵی یەكەمی یانەی میواندار كەوتە خولەكی 41 و ئیبراهیم تۆمیوای نەیجیری نەورۆزی پێشخست و تایمی یەكەمی یارییەكە بە و تاكە گۆڵە كۆتایی هات.
لە تایمی دوەمدا یانەی میوان باشتر بینران و چەندین جار هەردوو یانە نزیك بۆن گۆڕانكاری لە ئەنجامی یاریەكەدا بكەن بەڵام سەرنجام بە تاكە گۆڵەكەی تۆمیوا یارییەكە كۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش هەردوویانە لە ڕیزبەندی خولەكەدا لە پێگەی خۆیان مانەوە و نەورۆز بە 54 خاڵ لە ڕیزبەندی حەوتەمە و زەوراش بە 72 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمە.