تەکنەلۆژیای گالاکسی بینەرانی جیهانی لە وەرزشوانانی سەرەکی نزیک دەکاتەوە بە هاوبەشی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزاری پەخشی ئۆڵۆمپی
هەولێر،کوردستان – 30ی حوزەیرانی 2024: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هاوبەشی جیهانی یارییە ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکییەکان، ئەمڕۆ پلانی هاوبەشی خۆی لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (IOC) و خزمەتگوزاری پەخشی ئۆڵۆمپی (OBS) ڕاگەیاند بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی پەخش بۆ بینەران وهاندەران لە کاتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 . وێنە نوێیەکان کە یەکەمجارە لە جۆری خۆیدا، کە بە بەکارهێنانی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی S24 Ultra دەگیرێن و هاوبەش دەکرێن، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە میانی ئاهەنگی مێژوویی کردنەوەی کە لەسەر ڕووباری سێن بەڕێوەدەچێتلەگەڵ پێشبڕکێکانی کەشتیوانی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد.
سامسۆنگ وەک هاوبەشی فەرمی مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەرییەکانی یارییە ئۆڵۆمپیەکان و پارالۆمپیکەکان، تەکنەلۆژیای مۆبایل و تۆڕەکانی 5Gی سەردەمی بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی دیدێکی نوێ و داهێنەرانە بۆ هاندەرانی یارییەکان. پێشبینی دەکرێت ئەم هەوڵانە یارمەتیدەر بن بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئەوەی کە یارییەکانی پاریس 2024 بکرێتە کراوەترین یارییەکانتا ئێستا، هەروەها پشتگیری لە میراتی داهێنەرانەی سامسۆنگ و هەوڵەکانی کۆمپانیاکە بۆ پشتگیریکردنی بزووتنەوەی ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیک بکات.
لەمبارەیەوە، ستیفانی چۆی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردنی یەکەی بازرگانی “Mobile eXperience Business” لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: لەگەڵ گرنگی مانەوە لە پەیوەندیدا لە جیهانی ئەمڕۆدا تادێت گرنگتر دەبێت، تەکنەلۆژیای داهێنەرانە لە مۆبایلەکانی گالاکسی سامسۆنگدا بەشداری کردووە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە شوێنی جوگرافییان. بەهۆی ئەوەی نزیکەی سێ دەیە هاوبەشێکی جیهانی یارییە ئۆڵۆمپیەکان و پارالۆمپیکەکان بووین، ئێمە گرنگی دابینکردنی پەیوەندییە کاریگەرەکان و ئەزموونێکی بینینی مانادار بۆ چالاکیە وەرزشییە گەورەکان دەزانین و ئێمە شانازی دەکەین کە لە نزیکەوە لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزاری پەخشی ئۆڵۆمپی کار بکەین بۆ گەیاندنی گرتەیەکی کوالێتی بەرز کە وروژاندن دەگەیەنێتە هاندەران لە ماڵەوە و کارلێککردنیان لەگەڵ ڕووداوە وەرزشییەکان بەرز دەکاتەوە”.
لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا، ئاهەنگی یارییە ئۆڵۆمپیەکان نزیکەی مانگێک لە دەرەوەی یاریگاکە بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا بەڕێوەدەچێت، چونکە لە مەراسیمەکەدا 10 هەزار و 500 وەرزشکاری ئۆڵۆمپیاد بە بەلەمگەلێک کە بۆ هەر شاندێکی نیشتمانی دیاریکراون لەسەر ڕووباری سێن دادەبەزن، بە ئامانجی کردنت ئاهەنگی کردنەوەی ئاهەنگەکە بە کراوەترین ئاهەنگ لە مێژوودا. کاروانەکە لە پردی ئۆستەرلیتز دەست پێدەکات و ڕێگایەکی 6 کیلۆمەتری بەناو ناوەڕاستی پاریسدا پەیڕەو دەکات، بە هەندێک لە شوێنە سەرەکییە وەرزشییەکاندا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی یاریی کۆتایی گەورە لە ترۆکادرۆ ئەنجام بدرێت.
گالاکسی S24 Ultra ئەزموونێکی ناوازەی بینین بە بینەر دەبەخشێت
بۆ ئەوەی بینەران لە ماڵەوە ئەزموونێکی بیبینی وایاب هەبێت کە وایان لێبکات هەست بکەن وەک ئەوەی شانبەشانی یاریزانەکان بن، هەروەها بۆ ئەوەی وردەکارییەکی کاردانەوەی وەرزشوانان لەم گەشتە مێژووییەدا پێشکەش بکات، سامسۆنگ زیاتر لە 200 مۆبایلی زیرەکی “گالاکسی S24 Ultra” لە پێشەوە و لاکانی هەریەک لە 85 کەشتییە وەرزشییەکان جێگیر دەکات .
لە میانی ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکەدا، گرتە ڤیدیۆییە کوالێتی بەرزەکان کە بە ئامێرەکانی گالاکسی S24 Ultra گیراوە، لە ڕێگەی تۆڕێکی تایبەتی 5G کە لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندی “Orange” تێلیکۆمەوە کاردەکات، کە دابینکەری فەرمی تۆڕی مۆبایلە بۆ یارییەکانی پاریس 2024 لە فەرەنسا، هاوبەش دەکرێن و پەخش دەکرێن. “Orange” زیاتر لە دەیان ئەنتێنای 5Gبەدرێژایی ڕووباری سێن دادەنێت بۆ دروستکردنی یەکەم تۆڕی 5G ی سەربەخۆ لە فەرەنسا، ئەم هاوبەشییە پێشەنگە بۆ دڵنیابوون لە پەیوەندییەکی نەرم و ئەزموونی بینین بۆ بینەران لە سەرانسەری جیهان داڕێژراوە.
هەروەها سامسۆنگ هەمان تەکنەلۆژیا بۆ پێشبڕکێکانی کەشتیوانی لە مارسیلیا بەکاردەهێنێت بە جێگیرکردنی مۆبایلی گالاکسیS24 Ultra لەسەر هەر بەلەمێکی پێشبڕکێکە، ئەمەش ڕێگە بە هاندەران دەدات هەست بە وروژاندنی پێشبڕکێ لەگەڵ ئۆڵۆمپییە دڵخوازەکانیان بکەن و ڕێگەیان پێدەدات بەڕاستی بەشداری لە چالاکییەکەدا بکەن.
بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامە ناوازەیە، سامسۆنگ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵانگاریی نوێ بووەوە و چەند مانگێک وەبەرهێنانی لە توێژینەوە و پەرەپێدان و تاقیکردنەوەدا کرد بە هاوبەشی نزیک لەگەڵ خزمەتگوزاری پەخشی ئۆڵۆمپی و کۆمپانیای “Orange”، بە مەبەستی دڵنیابوون لە کوالێتی ڤیدیۆ و کارای پەیوەندیکردن لە سەرانسەری ئاو و کەشوهەوا و بارودۆخە جیاوازەکاندا. سامسۆنگ و هاوبەشەکانی چارەسەری ئەم ئاڵانگارییەیان کرد بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی جێگیرکردنی وێنەی بینایی (OIS)ی گالاکسی S24 Ultra و زیادکردنی هێزی گواستنەوە و دانانی چەمانەوەەری بەهێزکار لەسەر بەلەمێک کە بەدوای وەرزشوانەکاندا دەگەڕێت بۆ دڵنیابوون لە ئەزموونێکی نەرم بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ بینەران.
یانیس ئێکسارکۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خزمەتگوزاری پەخشی ئۆڵۆمپی، ڕایگەیاند: وەک پەخشی میوانداری یارییە ئۆڵۆمپیەکان، ئێمە زۆر دڵخۆشین بەم هاوبەشییە لەگەڵ سامسۆنگ کە ئەزموونێکی بێ وێنە بە بینەران دەبەخشێت، لە کاتی یارییەکانی پاریس 2024، و بەشداری دەکات لە پەرەپێدانی شێوازی چێژوەرگرتن لە یارییەکانی هاندەران. داهێنانی نوێی مۆبایلی سامسۆنگ ڕێگە بە ملیۆنان هاندەری جیهان دەدات کە ئەزموونی یارییە ئۆڵۆمپیەکان بژین و هەست بە ئەوپەڕی وروژاندن بکەن لە کاتی ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکەدا، و هەستەکانی ڕکابەرەکان لە کاتی پێشبڕکێکانی کەشتیوانیدا شانبەشانی وەرزشوانە دڵخوازەکانیان دەستبەجێ بدۆزنەوە”.
بەشداری سامسۆنگ لە یارییە ئۆڵۆمپیەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا
ئەم ڕاگەیاندنە نوێنەرایەتی قۆناغی داهاتووی پابەندبوونی درێژخایەنی سامسۆنگ دەکات، بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، بۆ هاندانی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە یارییەکاندا بە ناساندنی نوێترین داهێنانەکانی مۆبایل بە وەرزشوانان و هەوادارانی بە هەمان شێوە.
ئەم پابەندبوونە لە پرۆگرامی “Call Home” دروست بووە کە لەلایەن سامسۆنگەوە لە ساڵی 1998 دەستیپێکردووە، کە ڕێگەی بە نزیکەی 2500 وەرزشوان دا کە بێبەرامبەر لەگەڵ خێزانەکانیان پەیوەندی بکەن کاتێک دەستڕاگەیشتن بە مۆبایل زۆر سنووردار بوو. ئەم پابەندبوونە لەگەڵ بەرنامەی “Wireless Olympic Works”،بەردەوامە، کە یەکەم خزمەتگوزاری فەرمی زانیاری ئۆڵۆمپیادە لەسەر مۆبایل. بەرنامەی WOW بە ڕێکخەرانی یارییە ئۆڵۆمپیەکان لەسەر مۆبایلەکانی Palm OSکە لەلایەن سامسۆنگەوە دابینکرابوون لە ئەسینای 2004 ناسێندرا، دواتر لە ڤانکۆڤەر 2010 بۆ خەڵک بەردەستکرا، ئەمەش ڕێگە بە هەواداران دەدات ڕاستەوخۆ لە مۆبایلەکانیانەوە دەستیان بە نوێترین نوێکارییەکانی کاتی یارییەکان بگات.
جگە لە پێگەی پێشەنگی لە ئامێرە مۆبایلەکاندا، سامسۆنگ بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە لە باشترکردنی شێوازی پەیوەندی وەرزشوانان و ستافەکان لە کاتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیدا. لە دوای یارییەکانی ناگانۆ لە ساڵی 1998ەوە، کۆمپانیاکە زیاتر لە 120 هەزار بەرهەمی پۆرتەبلی بۆ وەرزشوانان و ستافەکان دابینکردووە، ئەمەش وایکردووە کە بتوانن لە پەیوەندیدا بمێننەوە و هەوڵەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەرتر هەماهەنگ بکەن.
لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکرێت سەبارەت بەو هەوڵانەی کە سامسۆنگ دەیخاتەگەڕ بۆ بەکارهێنانی داهێنانە تەکنەلۆژییەکانی بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندی و کارلێککردنی نێوان وەرزشوانان و هاندەران لە کاتی یارییە ئۆڵۆمپیەکاندا.
###
دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار
کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:https://news.samsung.com/mena