حكومەتی عێراق بڕیاریداوە سیاسەتی گومرگی لە دەروازەكان جێبەجێبكات بە هەرێمیشەوە

    0
    31
    حافلات على الحدود البرية
    حافلات على الحدود البرية

    وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم رێككەوتنیان كردووە لەسەر تێڕوانینێكی گشتگیر بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی گومرگی عێراق لەسەرجەم دەروازەكان.

    وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەكردوە، محەمەد عەلی تەمیمی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ سەرپەرشتی كۆبونەوەی وەزاری هاوبەشی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی كردوە سەبارەت بە میكانیزمەكانی یەكخستنی ڕێكارەكان لە دەروازە سنورییەكان.

    لە میانی كۆبونەوەكەدا، كۆنوسی كۆبونەوەی پێشو تاوتوێ كراوە و ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە كە پەیوەستن بە پێداچونەوە بە ڕێكارەكانی یەكخستنی سیاسەتی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنورییەكان وشكانی و دەریایی و فڕۆكەخانەكان) و پێشنیاركردنی بڕیاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی لە مەنهەجی وەزاریدا لەم بارەیەوە هاتوە.

    هەروەها هەردولا ڕێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی دیدێكی گشتگیر بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی گومرگی، یاساكانی پاراستنی بەرهەم و بڕیارە پەیوەندیدارەكان، هەروەها كاركردن لەسەر پێداچونەوە بە میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای دەسەڵاتی بەندەرەكان.