لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد: تا ئێستا هیچ ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك نیه بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنێكى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
عارف حه‌مامى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: تا ئێستا هیچ ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكێكى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت وئه‌و پرسه یه‌كلایى بكرێته‌وه.
حه‌مامى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: ته‌واوى پێشهاته‌كانى ئه‌و پرسه بۆ دواى كۆتایى هاتنى پشووى یاسا دانان به‌بێ ئه‌نجامدانى هیچ دانیشتێكى تایبه‌ت.
به‌پێى پێشبینیه‌كانى په‌رله‌مانتاران، پێده‌چێت یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ دواى پشووه‌كانى جه‌ژنى قوربان بێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پێشهاتێك له‌و باره‌یه‌وه نیه.
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زیاتر له‌جارێك هه‌وڵى داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكى نوێ بۆ په‌رله‌مان، له‌كاتێكدا لایه‌ن وكوتله سوننییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌كه‌وتوون، هه‌رچه‌نده سالم عیساوى ومه‌حمود مه‌شهه‌دانى ركابه‌رى یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و پۆسته.