وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندوه: به‌رهه‌مهێنانى وزه له‌ئێستا دا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 26 هه‌زار مێگا وات و قه‌باره‌ى زیادبوونیشى گه‌یشتووه‌ته 21 %.
ئه‌حمه‌د موسه‌وى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندوه: له‌ئێستا دا به‌رهه‌مهێنانمان له وزه دا گه‌یشتووه‌ته 26 هه‌زار و 400 مێگاوات وگه‌یشتوونه‌ته نزیكه‌ى 27 هه‌زار مێگا وات، وگوتى: قه‌باره‌ى زیادبوونیشى گه‌یشتووه‌ته 21 %.
موسه‌وى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: هۆكارى زیادبوونه‌كه‌شى بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و وه‌به‌رهێنانى دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌بێ بونى پلان، وبه‌ێ ئاگاداكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با و نه‌بوونى كۆنترۆڵ به‌سه‌ر بازاڕ به‌هۆى هاورده‌كردنى ئامێره‌كانى كاره‌با كه‌له‌گه‌ڵ دۆخى تۆڕه‌كانى كاره‌با ناگونجێن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پێداویستى راسته‌قینه‌مان بۆ وزه زیاتر بووه و له 29 هه‌زار مێگاوات بۆ 48 هه‌زار مێگاوات.