ئه‌مرۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سێ دۆسیه كۆده‌بێته‌وه كه‌په‌یوه‌ندییان به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سكاڵایه‌كی ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری‌كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق تاوتوێ ده‌كرێت كه له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری‌ناوخۆی هه‌رێم تۆماری كردووه وتێیدا داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كات.
له‌سكاڵای دووه‌م داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگانه ده‌كرێت كه له‌یاسای باری كه‌سێتی تایبه‌ت به‌هاوسه‌رگری هه‌مواركراونه‌ته‌وه.
سكاڵای سێیه‌میش په‌یوه‌سته به‌داواكارییه‌كی وه‌هاب باقی هه‌ڵه‌بجه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای دژه تیرۆر له سلێمانی كه‌تێیدا داوای به‌ناده‌ستووری دانانی ئه‌و سزایه‌ی كردووه كه به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
دوای كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر، دادگای هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ڕووداوه‌كه‌دا سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی وپێنج كه‌سی دیكه‌ی ده‌زگاكه ده‌ركرد.