وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند: له‌مانگی 7 دا موچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین زیاد ده‌كرێت وهه‌ر كرێكارێكی خانه‌نشین 150 هه‌زار دینار ده‌چێته سه‌ر موچه‌كه‌ی.
نه‌جم عیقابی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان له‌مانگی ته‌مموزى ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت، وده‌شڵێت: موچه‌ی هه‌ر خانه‌نشینێكیش 150 هه‌زار دینار زیاد ده‌كات.
عقابی راشیگه‌یاندوه: به‌رزترین موچه‌ی خانه‌نشینی كرێكاری ده‌بێته 700 هه‌زار دینار، واته كه‌مترین موچه‌ش له 350 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 500 هه‌زار دینار به‌رزده‌كرێته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش موچه‌كه‌ی 700 هه‌زار دینار بێت، زیادكردنی موچه نایگرێته‌وه.
عیقابى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌مو كرێكارانی خانه‌نشین زیادكردنی موچه ده‌یانگرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌شی خانه‌نشین بێت، تا ئێستا هیچ نیازێك نییه بۆ زیادكردنی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌بودجه‌ى گشتیش ئاماژه به‌زیادكردنی سودمه‌ندانی ئه‌و موچه‌یه نه‌كراوه.