ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر پێشتر توركیا له‌ڕێگه‌ی ئاسمانیه‌وه هاوكاری گه‌یاندبێته باره‌گاكانی له‌هه‌رێم له‌ئێستادا به‌ڕێگه‌ی وشكانی ده‌یكات و نه‌پرس به‌حكومه‌تی هه‌رێم ونه‌حكومه‌تی عێراقیش ده‌كات.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاندوه: بێگومان پێشتر توركیا به‌هۆی هێلیكۆپته‌ره‌وه پێویستی هێزه‌كانی له‌ناو هه‌رێم وعێراق دابین ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ڕێگای كردۆته‌وه بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌كان و تانك و زرێپۆشه‌كانی به‌ڕێگای وشكانی، ته‌نانه‌ت پێویستی به‌ده‌روازه‌ی سنووری نییه بۆ هاتنه ناو خاكی هه‌رێم وعێراق و ئه‌م جوڵه‌یه‌ش بێ پرسی حكومه‌تی هه‌رێم وعێراق ده‌كات.
یاوه‌ر راشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان نه له‌ڕووی یاسایی، نه سه‌ربازی نه‌نێوده‌وڵه‌تی توانای ڕێگری نییه له‌و هێزه‌ی توركیا، پاراستنی هه‌رێم له‌و هێزه ئه‌ركی عێراقه، به‌ڵام عێراق بێ هه‌ڵویسته وخۆی بێده‌نگ كردووه.
هه‌رچه‌نده به‌پێی ڕێكه‌وتنی هاوبه‌شی نیوان ئێران، عێراق وتوركیاوه له‌مانگی 3ی ساڵی ڕابردوودا هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له‌سنوره‌كان جێگیركراون، به‌ڵام جه‌باری یاوه‌ر ده‌ڵێت: عێراق بێ هه‌ڵوێسته وهۆكاره‌كه‌شی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه.
له‌باره‌ى هۆكارى بێده‌گى عێراق، جه‌باری یاوه‌ر ده‌ڵێت: هۆكاری بێده‌نگیه‌كه، پێویستی عێراقه به‌توركیا له‌بابه‌تی ئاو وفرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و ڕێگه بازرگانیه‌یه كه‌دروست ده‌كرێت، وده‌شڵێت: له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا، هیچ لایه‌نێكی عێراقی داواى ئه‌وه‌یان نه‌كرد كه‌توركیا بكشێته‌وه، عێراق ڕازیه به‌بوونی توركی وجمووجوڵی هێزه‌كانی له‌هه‌رێم، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان 26 ڕێكه‌وتن واژۆ كراوه به‌شێكیان تایبه‌ته به پاراستنی سنور.
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی ئه‌مه‌ریكای سی پی تی، توركیا له‌كۆتایى ساڵى 2017ه‌وه تا ساڵى 2022 نزیكه‌ی 64 بنكه و باره‌گای سه‌ربازی له‌خاكی هه‌رێمدا له‌قوڵایی 40 كیلۆمه‌تر بۆ 12 كیلۆمه‌تر دروستكردووه، ته‌نها له‌ساڵی 2023 توركیا هه‌زار و 548 جار بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌مساڵ 8 هاوڵاتى سڤیل بۆنه‌ته قوربانى.