ههرچەندە تا ئێستا ئامارێكی ورد لەبارەی ژمارەی گیراوان لە عێراق نییە، بەڵام گریمانە دەكرێت نزیكەی 100 هەزار زیندانی لە بەندینخانەكانی وەزارەتی داد و ناوخۆ و بەرگرییدا هەبن، جگە لەو زیندانیانەی سەر بە دەزگا ئەمنییەكانی هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەن. هەروەها بەندینخانەكانی حەشدی شەعبی، جگە لەمانەش باس لە بوونی چەندین زیندانی نهێنی دەكرێت كە هەزاران بەندكراویان تێدایە.
ناوەندی عێراقی بۆ بە دیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی شەڕ لە راپۆرتێكدا دەڵێت: ئەمساڵ 50 زیندانی بەهۆی ئەشكەنجەدان لە زیندانەكانی عێراق گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژهیان بهوهشكردوه، دەسەڵات دەیان هەزار كەسیشی لە دۆخی تەموموژاویدا دەستگیركردووە و بارودۆخی تەندروستی زیندانییەكانیش بەهۆی پاڵنەرەكانی تۆڵەسەندنەوەو تائیفییەوە پشتگوێخراوە.
هەروەها لە زیندانەكانی سەر بە وەزارەتەكانی دادو ناوخۆ و بەرگری و زیندانە نهێنییەكانی میلیشیاكان، مردن تۆماركراوە.

