وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: له پاڵاوگه‌ی باكوری عێراق سێ ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر به‌نزینی سوپه‌ری به ئۆكتانی 98? به‌رهه‌مهێندرا، ئه‌مه‌ش له دوای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كانی باكور.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: له پێناو زیادكردنی وزه‌ی پاڵاوتنی پاڵاوگه نیشتمانییه‌كان بۆ گه‌یشتن به خۆبژێوی سوته‌مه‌نی و راگرتنی هاورده، له پاڵاوگه‌كانی باكوری عێراق سێ ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر به‌نزینى سوپه‌ر به ئۆكتانی 98? به‌رهه‌مهێندرا.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماژه به‌وه‌شكردوه: ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵی نیشتمانی كۆمپانیای پاڵاوگه‌كانی باكور له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی به‌نزین دێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له مانگی شوبات پاڵاوگه‌ی باكوری به توانای پاڵاوتنی 150 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كرده‌وه له دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی هه‌وڵی نیشتمانییه‌وه نۆژه‌نكرایه‌وه.