وەزارەتی دارایی و ئابوری ههرێم، رایدهگهیهنێت، لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
وەزارەتی دارایی و ئابوری، له بڵاوكراوهیهكدا رایدهگهیهنێت،” دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٦/٢٧ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغداد کرا. ”
باسی لهوهشكردووه، ” سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی
بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.”