دوێنێ رۆژى هه‌ینى به داواكارییه‌كى فه‌رمییه‌وه وڵاتى ئیسپانیا چووه‌ته نێو ئه‌و داواكارییه‌ى باشورى ئه‌فریقا كه‌له‌دژى ئیسرائیل له‌دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى جینۆساید به‌رامبه‌ر به گه‌لى فه‌ڵه‌ستین تۆماركراوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: ئه‌وان وه‌ك وه‌ڵاتى ئیسپانیا چوونه‌ته نێو ئه‌و داواكارییه‌ى باشورى ئه‌فریقیا كه‌له دژى ئیسرائیل له‌دادگالا هاى تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا راشیگه‌یاندوه: ئه‌م هه‌وڵه‌یان هه‌نگاوێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاشتى بۆ كه‌رتى غه‌ززه و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وكۆتایى هێنان به‌جه‌نگ و چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌تى، كه‌تاكه گرنتییه بۆ ژیانى ئاشتییانه وئاسایش له‌نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان وئیسرائیلییه‌كان دا.
هه‌روه‌ها وڵاتانى دیكه‌ى وه‌ك كۆلۆمبیا، مه‌كسیك وفه‌ڵه‌ستین چوونه‌ته نێو ئه‌و داواكارییه‌ى باشورى ئه‌فریقا و وڵاتى دیكه‌ى وه‌ك ئیرله‌ندا و به‌لجیكا وتشیلى له‌هه‌وڵدان بچنه ناویه‌وه.
له‌كۆتایى كانوونى یه‌كه‌مى 2023 باشورى ئه‌فریقا داواكارییه‌كى له‌دژى ئیسرائیل له‌دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى تۆماركرد كه سوپاى زایۆنى رێككه‌وتنه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵى 1948 پێشێلى كردوه له‌باره‌ى رێگریكردن له‌ئه‌نجامدانى تاوانى جینۆساید له‌فه‌ڵه‌ستین دا.