سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پلانێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ ئاماده ده‌كات، سه‌رۆكی رووسیاش ده‌ڵێت، ئاماده‌ی دانوستاندنن.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكراینا له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك حكومه‌تی ئۆكراینا پلانێك ئاماده ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ و، دواتر راده‌ستی هاوبه‌شه‌كانیان ده‌كه‌ن.
وتیشی، ده‌یانه‌وێت پێش كۆتایی ئه‌مساڵ پلانه‌كه ئاماده بكرێت و، له لایه‌ن به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵپشتی بكرێت. چونكه زۆر گرنگه پلانێك ئاماده بكه‌ین كه له رێگه‌یه‌وه بتوانین كۆتایی به‌م جه‌نگه بێنین .
له به‌رامبه‌ردا دیمیتری پێسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا (كریملین) له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ی دانوستاندنن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و دۆخه له‌به‌رچاو بگیرێت كه‌به‌م دواییانه له ئۆكراینا دروستبووه.
پێسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆك پووتین به‌رده‌وام رایگه‌یاندووه كه رووسیا بۆ دانوستاندن ئاماده‌یه، ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه.