فەرماندەیی هێزەكانی سنووری عێراق ئاشكرایكرد لەڕێی بەكارهێنانی 950 كامێرای گەرمییەوە سنوورەكانی خۆیان توندوتۆڵ كردووە، كە ئەمەش ڕێگرە لە كارەكانی دزەكردن و قاچاخچێتی.
فەرماندەیی هێزەكانی سنووری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند توانیویانە بە پشتبەستن بە تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو چاودێریی سنوورەكان بكەن، ئەویش بە بەرزكردنەوەی ژمارەی كامێرا گەرمییە بەكارهێنراوەكان لە 200 كامێراوە بۆ 950 كامێرا بە بەراورد بە ساڵی 2022.
فەرماندەییەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە هێزەكانی سنوور پشتبەستنیان بە تەكنەلۆجیای سەردەم زیاتر كردووە لەڕێی جێگیركردنی سەدان كامێراوە لە سنوورە هاوبەشەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەمەش توانیویانە لەسەدا 90ی سنوورەكانی كۆنترۆڵ بكەن.
بە وتەی فەرماندەیی هێزەكانی سنووری عێراق بەكارهێنانی كامێراكانی گەرمی بوونەتە هۆی ڕێگریكردن لە دزەكردنی كەسانی بیانی و گومانلێكراو و ڕێگریكردن لە بەقاچاخبردن لەڕێی سنوورەكانییەوە.
Home لە 90% سنوورەكانی عێراق لەڕێی كامێرای گەرمییەوە كۆنترۆڵ كراون