بەگوێرەی دەنگی ئەمەریكا، جۆ بایدن لێدوانی كۆتایی خۆی بە دەنگێك دەستپێكرد كە تەنانەت لە پێشووتر خراپتر بوو و لە هەندێك كاتدا تێگەیشتن لێی قورس بوو.
ئەو سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی گوتی، “ئێمە پێشكەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لەو شكستەی كە سەرۆك ترامپ بەجێی هێشتووە لە دوایین خولی خۆیدا” بەڵام هەروەها باسی لە كەمكردنەوەی نرخی ئینسۆلین كردەوە و گوتی 35 دۆلارە كە لە راستیدا مەبەستی 15 دۆلار بوو.
لە لێدوانی كۆتاییدا ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا جارێكی دیكە هەوڵیدا بایدن لەگەڵ سیاسەتمەدارانی دیكەی پیشەییدا یەكبخات و بایدنی بە “سكاڵاكار” ناوبرد.
هەروەها گوتی كە خەڵك و سەركردە بیانییەكان ڕێز لە بایدن ناگرن و گوتی “هەموو وڵات بەهۆی تۆوە دەتەقێتەوە.”
ترامپ سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی قبوڵ بكات و بڵێت توندوتیژی سیاسی قبوڵ ناكرێت گوتی “نابێت ناچاربم ئەوە بڵێم، بەڵام بێگومان باوەڕم بەوە دەبێت. بە تەواوی قبوڵ ناكرێت”.
ترامپ گوتی ” بەهۆی سیاسەتە گاڵتەجاڕانە و شێتانە و زۆر گەمژانەیەكانی [بایدن]، خەڵك دێنە ژوورەوە و هاووڵاتیانمان دەكوژن بە ئاستێك كە هەرگیز نەمانبینیوە.”
پسپۆڕانی پەیمانگای كاتۆ لە 26ی شەش توێژینەوەیەكیان بڵاوكردەوە كە دەریخستووە كۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە ” لەسەدا 26كەمتر لەوانەی لە ئەمەریكا لە دایك بوون ئەگەری هەیە تاوانی كوشتن ئەنجام بدەن و كۆچبەرانی یاسایی بە ڕێژەی لەسەدا 61كەمترە.”
بایدنیش ڕەتیكردەوە و وتی “هەموو ئەو شتانەی كە گوتی درۆن.”
Home بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیبەیتی مێژوویی بایدن و ترامپ لەئەتڵانتا بەڕێوەچوو