هێرشبەرە جۆرجییەكە بووە گۆڵكاری قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆ

    0
    6
    منتخب جورجيا
    منتخب جورجيا

    جۆرج میكۆتادزێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی جۆرجیا، درەوشایەوە، كاتێك سەركردایەتی وڵاتەكەی كرد بۆ ڕفاندنی بلیتێك بۆ قۆناغی ١٦ی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ٢٠٢٤.

    میكۆتادزێ گۆڵی یەكەمی بۆ كڤاراتسخێلیا هاوڕێكەی دروست كرد، لە بەرامبەردا گۆڵی دووەمی بە لێدانی سزا تۆماركرد.

    بە گۆڵەكەی بەرامبەر پورتوگال، میكۆ بە تۆماركردنی 3 گۆڵ بووە گۆڵكاری ئێستای یۆرۆ (2024)، بەو پێیەی بەرامبەر توركیا و كۆماری چیك و دواجاریش پورتوگال گۆڵی تۆماركرد.

    تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویكردەوە، میكۆتادزێ بووە نۆیەمین یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتییەكەدا كە لە سێ یاریی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا سەركەوتوو بێت لە تۆماركردنی گۆڵ.

    پێش ئەم دەستكەوتە: میشێل پلاتینی 1984، ئالان شیرەر 1996، هریستۆ ستۆیچكۆڤ 1996، ساڤۆ میلۆسێڤیچ 2000، میلان بارۆس 2004، ڕود ڤان نیستلرۆی 2004، گاریس بەیڵ 2016 و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 2021.

    لە كاتێكدا تۆڕی ئاماری “سكواكا” ڕوونیكردەوە كە جۆرج ڕاستەوخۆ بەشداری لە هەموو گۆڵەكانی جۆرجیا كردووە لە پاڵەوانێتییەكەدا، دوای ئەوەی ٣ گۆڵی تۆماركردووە و ئاستیستێكی هەیە.