هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگهیاند: لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ دەست دەکاتەوە بەفرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکانی پارێزگای هەڵەبجەبەپێی ڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردهوه، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانه دهكهینهوه پێشتر داواکاریان پێشکەش کردبوو بەمەبەستی کڕینی ژمارەی دڵخواز لە بەڕێوەبەرایەتیمان دەتوانن بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە خوارەوە رێکخراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەشی تۆمارکردن بکەن لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێکەوتی 2024/6/30 بەدواوە بەمەبەستی تەواو کردنی ڕێکارەکانی پرۆسەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکان.
ئاماژهیان بهوهشكردوه، ڕۆژی یەکشەممە 2024/6/30 ئەو هاوڵاتیانەی داواکاریان پێشکەش کردبوو بۆ ژمارەکانی (4000 بەهەموپیتەکانیەوە) ، (5000 بەهەموپیتەکانیەوە) و ( 6000 بەهەمو پیتەکانیەوە) سەردانمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان.
ههروهها ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2024/7/1 ( 7000 بەهەمو پیتەکانیەوە) ، ( 8000 بەهەمو پیتەکانیەوە) ، (9000 بەهەمو پیتەکانیەوە) و ( 10000 بەهەمو پیتەکانیەوە) ئامادەی پرۆسەکەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان.
باسیان لهوهشكردوه، ئەو هاوڵاتیانەی کە فۆرمەکانیان وەرگرتۆتەوە و بێ ڕکابەرن دەتوانن لە بەرواری 2024/6/30 بەدواوە سەردانمان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی کڕینی ژمارە دڵخوازەکان، هاوڵاتی پێویستە خۆی ئامادەبێت و بەڵگەنامەی یاسایی ( کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی پێبێت) .
هەرهاوڵاتیەک ئامادەی تیروپشک نەبێت ناوی ناچێتە ناو تیروپشک و مافی دەفەوتێت و ڕۆژانە کاتژمێر (9) سەرلەبەیانی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.