وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ، گه‌ڕانه‌وه‌ی 569 ئاواره‌ی بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له سنورى شنگال ڕاگه‌یاند.
به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ، ئیڤان فایق جبرۆ، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ، رایگه‌یاندوه: “569 ئاواره‌ی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌ی (شه‌ریا) و گونده‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوونی ڕه‌سه‌نی خۆیان له قه‌زای شنگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه: “گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ OM و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدراوه و پاڵپشتی لۆجستیكیشیان بۆ دابینكراوه”.
پێشوتر وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ر خێزانێكى ئاواره بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانى خۆیان پاڵپشتى ماددى ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجى هاندانى ئاواره‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنى ڕه‌سه‌نى خۆیان.