ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆتایی ده‌وامى فه‌رمى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تى دارایی كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی ڕه‌وانه‌ی به‌غداد كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، له ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی هه‌رێمیان به هه‌ردوو شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و چاپكراو ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بوو كۆتا رۆژى ده‌وامى فه‌رمى بووه و تا رۆژى یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ده‌وامى نییه تا ئه‌و لیستانه وه‌ربگرێت و وردبینى بۆ بكات.
ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ به‌غداد له كاتێكدایه، تائێستا هێزه ئه‌منییه‌كان مووچه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه هێشتا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره‌ى پێویستى بۆ موچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌ناردووه، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌غدا ده‌ڵێت پاره‌ى بۆ موچه‌ى مانگى پێنجى هێزه ئه‌منیه‌كان ناردۆته هه‌رێم.