سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه 20ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتووی وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه.
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه 20ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتووی وه‌ك وه‌دایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كردووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: حكوومه‌تی عێراق، ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی نیشانداوه بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕایگه‌یاندووه: هه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردمان وهه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری له‌پڕۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد: تا ده‌رئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕینی خواستی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێت له‌هه‌رێمی كوردستان ونوێنه‌رایه‌تی بژارده‌ی ئازاد ودیموكراسییه‌كانیان بكات به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون له‌بره‌ودان به‌سه‌قامگیری وگه‌شه‌پێدان وبه‌دیهێنانی خواسته‌كانی هاوڵاتیان له‌هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمدا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: حكوومه‌تی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی چالاككردنی دیالۆگی نیشتمانی له‌نێوان هه‌موو هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كانی هه‌رێم وهه‌موو ئه‌و ڕه‌وتانه دووپات ده‌كاته‌وه كه‌هه‌وڵی كاری هاوبه‌شی نیشتمانی ده‌ده‌ن له‌ژێر چه‌تری یاسا، ده‌ستوور وشووناسی نیشتیمانی عێراقی یه‌كگرتوودا