وتەبێژی یەكگرتوو: هەمووكات ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

    0
    8
    خه ليل ئيبراهيم
    خه ليل ئيبراهيم

    مامۆستا خەلیل ئیبراهیم وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە سپێدەی ڕایگەیاند: ئێمە وەك یەكگرتوو ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، بەداخەوە 4 مەرسوم دەركراوە هەڵبژاردن نەكراوە نیگەرانین لەو هەموو دواخستنە.

    ئاماژەی بەوەشكرد، نابێت یاری بەبنەمای دیموكراسی و پێویستی نیشتیمانی و ویستی گەل بكرێت و داوا دەكەین هەموو لایەنەكان ئامادەبن بۆ هەڵبژاردن لە و وادەی دیاری كراوە زیاتر دوانەكەوێت.

    باسی لەوەشكرد، هەردواخستنێك كۆمەڵێك ئاڵۆزی لێكەوتۆتەوە بۆیە ئێمە هۆكاری دواكەوتنی هەڵبژاردن نین و پێویستە كۆتای بێت بەدەركردنی مەڕسوم و درێژكردنەوەی تەمەنی دامەزراوەكان.

    وتەبێژی یەكگرتوو ووتیشی: دیموكراسی مانای خۆی نابێت ئەگەر هەر چوار ساڵ جارێك هەلبژاردن نەكرێت، دامو دەزگاكانی هەرێم لەژێر پرسیاردان بەهۆی بەسەرچوونی تەمەنی یاساییان، بەبێ هەڵبژاردن لەم قۆناغەئاڵۆزە دەربازمان نابێت پێویستە ئەمجارە بیانۆ نەگیرێت بۆ دواخستن.

    مامۆستا خەلیل ئیبراهیم جەختیكردەوە، ئێمە وەك یەكگرتوو هەمووكات ئامادەین بۆ هەڵبژاردن ناشبێت لایەنێك بەدڵی نەبوو هەڵبژاردن دوابخات وە خۆشی بەپاڵەوان نیشان بدات چونكە نەیهێشتووە هەڵبژاردن بكرێت.

    لەكۆتایدا ووتی: پاڵەوان ئەوەیە ڕێگە بدات ئیرادەو ویستی گەل سەركەوێت وە داوادەكەین هەموولایەك بەشداربن، ئەوە زیرەكی و پاڵەوانیەتی نیە هەڵبژاردن دوابخەی و بڵێی نەمهێشت هەڵبژاردن بكرێت پاڵەوان ئەوەیە رێز لەئیرادەی خەڵك بگرێت.