ئامێرەکانی سامسۆنگ Galaxy Tab Active پێکهاتەیەکی سەرەکین لە سەرکەوتنی پێشانگای “نۆتردام دی پاریس: ڕاستی ئەگەری”، کە سەرەتای ئەمساڵ سەردانکارانی لە وێستمینستەر لە لەندەن سەرسام کرد، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانەی کۆشکی نیشتمانی کۆریا لە سیئۆل لە هاوین.
هەولێر،کوردستان، 11ی حوزەیرانی 2024: پێشانگای “نۆتردام دی پاریس: ڕاستی ئەگەری”، کە لەلایەن کۆمپانیای Histoveryی فەرەنسییەوە دیزاین کراوە، بە شێوەیەکی تایبەت لەلایەن گروپی لۆریالەوە سپۆنسەر کراوە، و بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەی بازرگانی ئەزموونی مۆبایلی سامسۆنگ؛ سەرکەوتنی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، و پشتگیری دەکرێت لەلایەن ئەزموونی ناوازە و نقومکەر کە لەلایەن تابلێتەکانی زنجیرەی سامسۆنگ Galaxy Tab Activeەوە دابینکراوە. پێشانگاکە نزیکەی نیو ملیۆن سەردانیکاری لە شارەکانی وەک پاریس، واشنتۆن، مۆنتریال، دوبەی بۆ خۆی ڕاکێشا، و لەم دواییانەشدا لە وێستمینستەر لە لەندەن. لە 2ی تەمموزدا پێشانگاکە دەچێتە سیئۆلی کۆریای باشوور، لەوێ بۆ ماوەی دوو مانگ لە مۆزەخانەی کۆشکی نیشتمانی کۆریا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش ڕێگە بە سەردانکاران دەدات بە مێژووی یەکێک لە شوێنەوارە بەناوبانگەکانی فەرەنسادا بگەڕێن.
پێشانگایەک کە ڕاستی فیزیکی و ڕاستی ئەگەری تێکەڵ دەکات
لە ڕێگەی دید و ڕوانگەی بیناکارانی هاوچەرخەوە؛ پێشانگای “نۆتردام دی پاریس: ڕاستی ئەگەری” گەڕانێکی ناوازە لە میراتی کاتدراییلەکە پێشکەش دەکات، لە دروستکردنی لە ساڵی 1163 تا هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەمڕۆ. ئەم پێشانگایە لەلایەن کۆمپانیای Histovery بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی گشتی کە بەرپرسیارە لە ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی نۆتردام دی پاریس، و بە سپۆنسەری تایبەتی گروپی لۆریال دیزاین کراوە. بۆ یەکەمجار لە کۆریا ئەم ئەزموونە ناوازەیە سینۆگرافیای فیزیکی لەگەڵ ڕاستی ئەگەری تێکەڵ دەکات، بە بەکارهێنانی تابلێتە نوێیەکانی Galaxy Tab Active5 و HistoPad، لەگەڵ هەزاران تابلێتی دیکەی زنجیرەی Galaxy Tab Active کە لەلایەن سامسۆنگەوە دابینکراوە و لەلایەن کۆمپانیای Histovery لە سەرجەم پڕۆژەکانیدا بەکارهێنراوە.
پێشانگاکە لە مۆزەخانەی کۆشکی نیشتمانی کۆریا بەڕێوەدەچێت کە پێشتر شوێنی نیشتەجێبوونی شاهانە بووە لە سەدەی 14 و سەردانکارانی پێشانگاکە تابلێتەکانی گالاکسی بەکاردەهێنن بۆ سکانکردنی 21 “دەرگای کات” و گەڕان بەدوای دووبارە بنیاتنانەوەی سێ ڕەهەندی کاتدراییلەکەدا لە چەندین شوێنی سەرەکیدا خاڵەکانی لە مێژووی خۆیدا. هەروەها سەردانکارانی سیئۆل لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەی ئێستایدا دەستیان بە ئاوەدانکردنەوەی نۆتردام دی پاریس دەگات، چونکە HistoPad نوێکراوەتەوە بۆ ئەوەی هەوڵە نوێیەکانی نۆژەنکردنەوەی تاوەرە ئایکۆنییەکەی کاتدراییلەکە پیشان بدات.
تەکنەلۆژیای سامسۆنگ لەگەڵ مێژوودا یەکدەگرێتەوە
ئەم ئەزموونە ناوازەیە بەهۆی ئامێرە فرە بەکارهێنراوەکانی Galaxy Tab Active5ی سامسۆنگەوە بووە کە بەپێی میراتی دوور و درێژی سامسۆنگ لە دروستکردنی ئامێری بەهێز و پێشکەوتوودا دیزاین کراون و شاشەیەکی کارلێککاریان تێدایە کەڕاستەقینەی ناوەڕۆکەکە بەرز دەکاتەوە.
Galaxy Tab Active5 تابلێتێکی پتەوە کە بۆ بارودۆخی سەختی کارکردن دروستکراوە، کەدڵنیای دەدات لە ئاستێکی بەرزی پتەوی بۆ ئەوەی لەگەڵ داواکارییەکانی ژینگە سەختەکانی کارکردندا بگونجێت بەهۆی بەرگرییەکەی IP68 لە ئاو و تۆز، جگە لەوەی لەگەڵ پێوەرە سەربازییەکان MIL-STD-810H دەگونجێت. ئامێرەکە ئەزموونێکی بەرزتر پێشکەش دەکات بەهۆی دیزاینە بچووک و ئاسوودەییەکەیەوە، لەکاتێکدا جەستەی بەهێز و بەرگی پارێزەرەکەی دڵنیای دەدات کە بەرگەی ژینگە سەختەکان و دڵۆپە بەڕێکەوتەکان دەگرێت.
هەروەها Galaxy Tab Active5 هێزی پرۆسێسکردن و وردبینی پێویستی هەیە بۆ پیشاندانی وردەکارییە سێ ڕەهەندییە زۆر ڕاستەقینەییەکان، هەروەها ئەو توێژینەوە ووردانە لەلایەن پانێڵی پسپۆڕانی زانستی Histovery ئەنجامدراون ، ئەزموونێک دابین دەکات کە هەم نقوکەر و هەم پەروەردەییە. و سەردانکاران دەتوانن چێژ لە ئەزموونێکی بینینی نەرمتر وەربگرن بە ڕێژەی نوێبوونەوە تا 120 هێرتز، ئەمەش ڕاستەقینەی وێنەکان بەرز دەکاتەوە. پاتری تابلێتەکە تەمەن درێژە و دەتوانرێت لاببرێت، دڵنیای دەدات لە بەکارهێنانی بەردەوام بە درێژایی ڕۆژ، پشتگیری دەکرێت بە بارگاویکردنەوەی خێرا، هەروەها ڕێگە بە پەخشکردنی ڤیدیۆ تا 16 کاتژمێر دەدات، کە یەکسانە بە 3 بۆ 4 سەردان.
ئەم هاوبەشییە نەک هەر ئەزموونی سەردانکاران دەوڵەمەندتر دەکات، بەڵکو پابەندبوونی سامسۆنگ وHistovery بە پاراستنی میراتی کولتووری نیشان دەدات. سامسۆنگ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی مۆبایل و دەستپێشخەرییە بەردەوامەکان جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی مێژوو بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکاتەوە، و چاندنی پەیوەندی بەهێزتر لەگەڵ ڕابردوودا لە ڕێگەی داهێنانە کاریگەرەکانەوە.
فرێدریک فۆچەر، بەرپرسی جووڵەی بازرگانی لە یەکەی بازرگانی ئەزموونی مۆبایل لە سامسۆنگ فەرەنسا، ڕایگەیاند “ئێمە خۆشحاڵین بە بەشداریکردن لەم پڕۆژە گەورەیەدا، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی مۆبایلمان بۆ خزمەتکردنی میراتی مێژوویی بە دروستکردنی ئەم ئەزموونە تەواو نوقمکەرە، ئامانجمان ئەوەیە ڕۆشنایی بخەینە سەر مێژووی کۆنی کاتدراڵی نۆتردام دی پاریس لەسەر ئاستی جیهانی، بەمەش یەکێک لە شاکارەکانی هونەری تەلارسازی بپارێزێت”.
لای خۆیەوە، برۆنۆ دی سا مۆریرا، هاودامەزرێنەر و سەرۆک و بەرهەمهێنەری جێبەجێکاری پێشانگای “نۆتردام دی پاریس: ڕاستی ئەگەری”، ڕایگەیاند: “ئەم پێشانگایە بە سپۆنسەری گروپی لۆریال، ئاهەنگ دەگێڕێت بە مێژووی ناوازەی نۆترێ -دام دی پاریس . بە دیزاینە داهێنەرەکەی HistoPad ، سەردانکارانی هەموو تەمەنەکان دەتوانن بە مێژووی زیاتر لە 850 ساڵەی کاتدراییلەکە بگەڕێن، و ئەزموونی ساتەوەختە مێژووییە سەرەکییەکان بکەن لە دروستکردنی لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە تا قۆناغە بەردەوامەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەمڕۆ. و ئێمە سوپاس و پێزانینی قووڵمان بۆ سامسۆنگ دەردەبڕین کە پشتگیری ئەم پێشانگایەیان کردووە، وە شانازی دەکەین کە لە مۆزەخانەی کۆشکی نیشتمانی کۆریای باکوور نمایشی بکەین، بە تایبەت ئەمساڵ کە دووبارە کردنەوەی کاتدرایلی بەخۆیەوە دەبینێت”.
پێشانگاکە بە درێژایی ماوەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە بە 15 شاردا دەگەڕێت کە بەسەر چوار کیشوەردا بڵاوبوونەتەوە، پێش ئەوەی کاتدراییلەکە لە 8ی کانوونی دووەمی 2024 بەڕووی خەڵکدا بکرێتەوە.
–کۆتایی–
وردەکارییەکانی پێشانگاکە:
لە 2ی تەمموز تا 1ی ئەیلوولی 2024 بەردەوامە، و چوونە ژوورەوە بێبەرامبەرە بۆ هەمووان.
کاتی کارکردن: ڕۆژانە، لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ی ئێوارە. دوا هاتنە ژوورەوە کاتژمێرێکە پێش داخستنی.
بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سەردانکارانی کۆری و نێودەوڵەتی، دەتوانرێت بە 13 زمانی عەرەبی، چینی، چیک، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆری، پۆڵەندی، پورتوگالی، ڕووسی و ئیسپانی دەستت بگات بە هەموو کەرەستەکان.
وەشانی تایبەت بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە کێشەی بینین یان جووڵەیان هەیە