سەنتەری ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 38 هەزار بازرگان و بەكاربەری ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیركراون.
فازڵ غەراوی سەرۆكی سەنتەری ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ماوەی سێ ساڵدا 38 هەزار بازرگان و بەكاربەری ماددە هۆشبەرەكانی دەستگیر كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ساڵی 2022دا 17 هەزار بازرگان و بەكاربەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە كە 123 كەسییان بیانیی بوونە، هەروەها بڕی ئەو كەرەستەی دەستی بەسەردا گیراوە نیو تۆن لە هەموو جۆرەكانی ماددەی هۆشبەر بووە، لەگەڵ 18 ملیۆن حەب.
غەراوی باسی لەوەش كرد، ساڵی 2023، حەفت هەزار بازرگان و بەكاربەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراوە و 12 تۆن ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە. دەشڵێت: هەروەها لە ساڵی 2024دا، حەفت هەزار بازرگان و باكاربەری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كراون، هاوكات دەستبەسەر (12) تۆن ماددەی هۆشبەر و مادەی دەروونیدا گیراوە.
سەرۆكی سەنتەری ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕێژەی مامەڵەكردنی خراپ لە ناوچە هەژار نیشینەكاندا گەیشتووەتە 17% و هەروەها تەمەنی تۆمەتباران لە نێوان 15بۆ30 ساڵی بووە.