بەرازیل دوو خاڵی لەیەكەم یاری كۆپا ئەمریكا لەدەستدا

    0
    13
    مباراة البرازيل وكوستاريكا
    مباراة البرازيل وكوستاريكا

    لە کۆپا ئەمریکا بەرازیل دوو خاڵی بەرامبەر کۆستاریکا لەدەستدا و کۆڵۆمبیا لە پاراگوای بردەوە.

    لە کۆمەڵەی چوارەمی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر کۆستاریکا یاریکرد.

    لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بەرازیل ئاستیان باشتر بوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

    لە تایمی دووەمدا، کڕوانی سامپا بەردەوام بوون لەسەر هێرشەکانیان و چەند جاریک نزیک بوون هەژاندنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام سەرجەم هێرشەکانیان بێ ئەنجام دەرچوون، سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

    لە یاریەکی تری هەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا رووبەڕووی پاراگوای بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

    دوای ئەو ئەنجامانە، کۆڵۆمبیا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەدایە، بەرازیل و کۆستاریکا خاوەنی یەک خاڵن و پاراگوای خاڵی نییە و لە پلەی چوارەم و کۆتاییدایە.